ئەنچلۆتی دووچاری دوو کێشە بووە و چارەسەری پێنییە

ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدرید، کارلۆ ئەنچلۆتی ڕووبەڕووی دوو کێشەی تەکنیکی بووەتەوە و تاوەکو ئێستا نەیتوانیوە چارەسەریان بۆ بدۆزێتەوە.

ڕۆژنامەی “ئەی ئێس”ی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، ئەنچلۆتی ڕووبەڕووی دوو کێشە بووەتەوە، یەکەمیان دابەزینی ئاستی ئیدین هازارد-ە، بۆ ئەو مەبەستەش هیچ چارەسەرێکی تاکتیکی بۆ دۆخەکە بەدینەکردووە، تەنانەت لەڕووی تەکنیکی و ئاستی جەستەییەوە هەرچی پێویست بێت لەلایەن ستافەکەیەوە ئەنجامدراوە و سوودێکی ئەوتۆی نەبووە.

کێشەیەکی دیکە پەیوەندی بە پێکانە لەسەریەکەکانی دانی کارڤاخال-ەوە هەبووە، ئەو یاریزانە جارێکی دیکە دووچاری پێکانی ماسولکەیی بووە، وەک جێگرەوەش یاریزانێکی دیاریکراو نەیتوانیوە پێگەکەی پڕبکاتەوە.

لە ڕووبەڕووبوونەوەیەکدا ئەنچلۆتی پشتی بە ناچۆ فێرناندێز بەستووە، لەڕووبەڕووبوونەوەیەکی دیکە پشتی بەتواناکانی فیدی ڤاڵڤێردی بەستووە، هەردوو یاریزانەکەش بەناچارییەوە لەو پێگەیەدا بەکارخراون و ئەرکەکە لە دەرەوەی سنووری یاریکردنیان بووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) دۆرتمۆند و پاریس و به‌نفیکا بلیتی (16)یان بڕی و میلان بردنه‌وه‌یه‌کی گرنگی تۆمارکرد

ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه‌، گه‌ڕی پێنجه‌می قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کانی چامپیۆنزلیگ بۆ وه‌رزی 2022/2023 ده‌ستیپێکرد، بوروسیا دۆرتمۆند هاوشانی مانچسته‌ر سیتی سه‌رکه‌وتنی بۆ…
Total
0
Share