بایدن: نیگەرانین لە کێشەی کۆچبەرانی سنووری بیلاڕوسیا

جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا نیگەرانیی خۆی لە کیشەی کۆچبەرانی سنووری نێوان بیلاڕوسیا و پۆڵەندا ڕاگەیاند و ئاشکرایکرد، نیگەرانییەکانیان گەیاندووەتە ڕووسیا و بیلاڕوسیا.

جۆ بایدن بەرلەوەی بۆ پشووی کۆتایی ھەفتە بەرەو کامپ دەیڤید بەڕێبکەوێت، لە کۆشکی سپی لەبارەی کێشەی کۆچبەران لەسەر سنووری بیلاڕوسیا و پۆڵەندا وەڵامی ڕۆژنامەنووسانی دایەوە.

سەرۆکی ئەمریکا جۆ بایدن ڕایگەیاند، بە قووڵی نیگەرانە لە کێشەی کۆچبەران لەسەر سنووری بیلاڕوسیا و پۆڵەندا، ئاماژەی بەوەدا کە نیگەرانییەکانی خۆی بە ڕوسیا و بیلاڕوسیا گەیاندووە.

بایدن پێشی وایە ڕەوشەكە كێشەیەكی تێدایە، بێ ئەوەی روونكردنەوەی زیاتر بدات.

لای خۆیەوە کامالا ھاریس جێگری سەرۆکی ئەمریکا كە بە گەشتێك لە پاریسی پایتەختی فەرەنسایە، ڕایگەیاند، لە نزیکەوە و بە نیگەرانییەوە چاودێریی ئەو کێشەیە دەکەن.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەکسیۆس: ئێران پێشنیارێکی نوێی بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ پێشکەشی ئەمریکا کردووە

پێگەی ئەکسیۆسی ئەمریکی لە زاری بەرپرسێکی باڵای ئەمریکی و دوو سەرچاوەی ئاگادار لەناوخۆی ئـ.ـێران بڵاویکردووەتەوە، ئـ.ـێران پێشنیارێکی نوێی…
Total
0
Share