ترەمپ: هەر هێرشێک بۆ سەر قەتەر واتای هێرشە بۆ سەر ئەمریکا

USA-TRUMP/

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا فەرمانێکی واژووکرد کە تێیدا، هەر هێرشێک بۆ سەر قەتەر، بە هێرش بۆ سەر خاکی ئەمریکا ناسێندراوە.

لە نوێترین فەرمانی جێبەجێکاریدا، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، وڵاتەکەی و قەتەر، لە رێگەی هاوکاریی چڕوپڕ، بەرژەوەندیی هاوبەش و پەیوەندیی پتەوی نێوانیان، بەردەوامییان بە پەیوەندییەکانیان داوە.

جەختیشیکردەوە، “وڵاتێکی وەک قەتەر، هاوپەیمانێکی بەهێزی ئەمریکایە و پاڵپشتیی واشنتنی کردووە لە نێوەندگیریکردن لە ململانێ هەرێمی و جیهانییەکاندا”.

سەبارەت بە هێرشەکەی مانگی رابردووی ئیسرائیل بۆ سەر قەتەر، ترەمپ سووربوونی وڵاتەکەی لەسەر گرەنتیکردنی ئاسایشی قەتەر دووپاتکردەوە لە دژی هەر هێرشێکی دەرەکی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە پەراوێزی کۆبونەوەی نەتەوە یەکگرتوەکان گفتوگۆ لەبارەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی دەکرێت

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هەڵوێستی وڵاتەکەی لەبارەی ئەگەری دانوستانی ئەتۆمی لە پەراوێزی کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان ئاشکراکرد. ناسر…
Total
0
Share