ژنێک بووە فەرماندەی سوپای کەنەدا

بۆ یەکەمجار لە مێژووی وڵاتەکەدا، ژنێک بووە سەرۆکی دەستەی ئەرکانی کەنەدا.

کاردینان ئەو ژنە سەربازەیە کە پۆستەکەی وەرگرتووە، سەرەتا وەک ئەندازیاری سەربازی کاریکردووە، دواتر بۆ بەجێگەیاندنی ئەرکەکانی روویکردووەتە ئەفغانستان و بۆسنە و هەرسک و عێرا و سوریا و ماوەی 35 ساڵە خزمەت بە سوپای وڵاتەکەی دەکات.

لە لێدوانێکیدا دوای دەستبەکاربوونی کاردینان وتی، هەست دەکەم ئامادەم رووبەڕووی ئەو ئاڵنگارییە گەورانە ببمەوە کە روومان تێدەکەن.

ئەمە لە کاتێکدایە کەنەدا لە پلانیدا هەیە تێچووی سیستمی بەرگری وڵاتەکەی لە ناتۆ بەرزبکاتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمپانیاکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەبارەی هەژماری ئەندامانی تاڵیبانەوە بڕیاریاندا

ئەندامانی بزوتنەوەی تاڵیبان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و بەتایبەت تویتەر، بەئاشکرا پەیامەکانیان بڵاودەکەنەوە و پرسیارەکان سەبارەت بە چارەنووسی هەژمارەکانیان…
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی دەبێتە هاوسەرۆكی هاوپەیمانیی پێشكەوتنخوازی 119 حزبی جیهانی

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وەک یەکێک لە سەرکردەکانی پارتە هاوپەیمانییە پێشکەوتنخوازەکان هەڵبژێردرا و نوێنەرایەتیی تەواوی…
Total
0
Share