تووشبووان بە كۆرۆنا لە جیهاندا 250 ملیۆنی تێپەڕاند

گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسەكە زیاترە لە پێنج ملیۆن

بەپێی زانكۆی جۆنز هۆپكنزی ئەمریكی، كۆی تووشبووانی كۆرۆنا لە جیهاندا زیاتر لە 252.4 ملیۆن كەسن، زیاتر لە پێنج ملیۆن كەسیش بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی ئامارەكانی زانكۆكە، تووشبووان بە ڤایرۆسەكە لەسەر ئاستی جیهان زیاترە لە 252 ملیۆن و 445 هەزار كەس، كۆی گیانلەدەستدانیش نزیكبووەتەوە لە 5 ملیۆن و 87 هەزار و 400 كەس.

ویلایەتە یەكگرتووەكان لە ڕیزبەندیی یەكەمی ژمارەی گیانلەدەستداندایە بە ڤایرۆسەكە، بە زیاتر لە 761 هەزار و 700 حاڵەتی مردن، كۆی تووشبووانیش تیایدا 46 ملیۆن و 976 هەزار كەسی تێپەڕاندووە.

دوای ئەمریكا، بەرازیل دێت لە ژمارەی قوربانیان بە نزیكەی 610 هەزار و 500 حاڵەتی مردن و زیاتر لە 21 ملیۆن و 939 هەزار حاڵەتی تووشبوون.

لە ڕیزبەندی سێیەمیشدا هندستان دێت بە 462.690 مردن و زیاتر لە 34 ملیۆن و 414 هەزار تووشبوو.

پاشان وڵاتانی (مەكسیك، ڕوسیا، پیرۆ، ئیندۆنیسیا، بەریتانیا، ئیتاڵیا و ئێران) لە ڕیزبەندی چوارەم تا دەیەم دێن.

ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (كۆڤید-19) لە كانونی یەكەمی 2019 لە وڵاتی چینەوە سەریهەڵدا و تائێستا ڤایرۆسەكە و گۆڕاوەكانی لە بڵاوبوونەوە بە وڵاتانی جیهاندا بەردەوامن.

بابەتی پێشتر

لیرەی تورکی نزمترین نرخی لە مێژووی خۆیدا تۆمارکرد

بابەتی دواتر

نەتەوە یەکگرتووەکان داوا لە وڵاتان دەکات وەک مەترسی نەڕواننە کۆچبەرانی سنووری بیلاڕوسیا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی گەرمیان: لیژنە بۆ لێکۆڵینەوە لە گیانلەدەستدانی نەخۆشەکەی نەخۆشخانەی لایف پێکدەهێنین

  بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی  تەندروستیی گەرمیان ئاشکرایکرد، ئەو ژنە دووگیانەی شەوی ڕابردوو لە نەخۆشخانەی لایف گیانیلەدەستداوە تا ئێستا هۆکارەکەی…
Total
0
Share