پوتین خۆی كەرەنتین كرد

ڤلادمێر پوتین سەرۆكی ڕوسیا خۆی كەرەنتینە كرد، بەهۆی ئەوەی زۆرێك لە كەسانی دەوروبەری تووشی كۆرۆنا بوون.

كۆشكی سەرۆكایەتیی ڕوسیا ئەمڕۆ سێشەممە لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد، بەهۆی ئەوەی زۆرێك لەو كەسانەی لە دەوروبەری ڤلادمێر پوتین-ن و لە بازنەی كاركردنیدان، تووشی كۆرۆنا بوون، بۆیە ناچاربووە بۆ ماوەیەكی دیاریكراو خۆی كەرەنتین بكات.

دوێنێ پوتین لەكاتی كۆبوونەوەی لەگەڵ ئەندامانی تیمی پارۆڵۆمپی-ی وڵاتەكەی، بەدووری نەزانی بچێتە كەرەنتینەوە، بەو پێیەی كەسانێكی زۆری چواردەوری تووشی پەتای كۆرۆنا بوون.

پێشتریش پوتین بۆ خۆپاراستن لە كۆرۆنا، بۆ ماوەیەكی زۆر لە شوێنی تایبەتدا مایەوە و كارەكانی لە كریملن-ەوە بەڕێوەنەدەبرد.

بابەتی پێشتر

پڕۆژەیەك بۆ بەڕێوەبردن و کارپێکردنی سیستمی کارەبای هەرێم جێبەجێدەكرێت

بابەتی دواتر

تاڵیبان مامەڵەکردن بە دۆلارەوە قەدەغە دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کودەتا لە وڵاتێکی دیکەی ئەفریقا روویدا

ئەمڕۆ سەربازانی سوپای گابۆن رایانگەیاند، ئەنجامی هەڵبژاردنی وڵاتەکەیان رەتکردووەتەوە و دەستووریان هەڵوەشاندووەتەوە و کۆنتڕۆڵی دەسەڵاتی وڵاتەکەیان کردووە. گەورە…
Total
0
Share