هێڵی فڕۆكەوانیی عێراق بڕیارێكی نوێی بۆ گەشتیاران دەركرد

هێڵی فڕۆكەوانیی عێراق، گەشتیاران ناچاردەكات بەڵگەنامەی نێودەوڵەتیی خۆڤاسینكردنیان پێبێت لەكاتی گەشتكردنیان بۆ دەرەوەی وڵات.

وەلید دلفی بەڕێوەبەری پەیوەندییەكان و ڕاگەیاندن لە كۆمپانیای هێڵی فڕۆكەوانیی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند، هەموو ڕێوشوێنەكانی پەیوەست بە پەیڕەوكردنی كارتی نێودەوڵەتیی خۆڤاكسینكردن تەواوكراون.

بەپێی ڕێوشوێنە نوێیەكە كە دەسەڵاتی فڕۆكەوانیی شارستانیی عێراق ڕێنمایی بۆدەركردووە، ئەو هاوڵاتییانەی لەڕێگەی هێڵی فڕۆكەوانیی عێراقەوە گەشت بۆ دەرەوەی وڵات دەكەن، دەبێت بەڵگەنامە نێودەوڵەتییەكەی خۆڤاكسینكردنیان پێبێت، بەپێچەوانەوە ڕێگەیان پێنادرێت بە فڕۆكەكانی كۆمپانیای هێڵی فڕۆكەوانیی عێراق گەشتبكەن.

بەڕێوەبەری پەیوەندییەكان و ڕاگەیاندن لە كۆمپانیای هێڵی فڕۆكەوانیی عێراق دەڵێت، بڕیارەكە لە 28ی ئەم مانگەوە جێبەجێدەكرێت و دەبێت گەشتیار سەرباری ئەنجامی پشكنینی پی سی ئاڕ، بەڵگەنامەی نێودەوڵەتی پێبێت و بیسلەمێنێت كە خۆی لەدژی كۆرۆنا ڤاكسینكردووە.

بابەتی پێشتر

كەسێك كوژرا و تۆمەتبار دەستگیركرا

بابەتی دواتر

گلاسكۆ: تا كۆتایی ساڵی 2022 دەردراوە گازییەكان كەمبكرێنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دیلان غەفور: فەرمانبەرانی سلێمانی و هەڵەبجە دەتوانن مووچەكانیان لە بانكە فیدراڵییەكان تەوتین بكەن

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، فەرمانبەرانی سلێمانی و هەڵەبجە دەتوانن مووچەكانیان تەوتین بكەن. دیلان غەفور، ئەندامی ئەندامی ئەنجومەنی…
Total
0
Share