پرۆژەیاسایەک بۆ بەتاوان ناساندنی سوکایەتیکردن بە پێغەمبەری ئیسلام پێشكەشدەكرێت

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

لەلایەن 98 پەرلەمانتارەوە پرۆژەیاسایەك بۆ بەتاوان ناساندنی سوکایەتیکردن بە پێغەمبەری ئیسلام پێشکەش بە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران دەكرێت.

سەباح ساعدی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی سائیرون ئەمڕۆ سێشەممە 10ی تشرینی دووەم ڕایگەیاند، لەگەڵ 97 پەرلەمانتاری دیكە، پرۆژەیاسایەکیان بۆ بەتاوان ناساندنی سوکایەتیکردن بە پێغەمبەری ئیسلام پێشکەش بە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران کردووە.

ساعدی لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەشدا، لە نوسراوێکیشدا کە ئاراستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانیان کردووە، داوایانکردووە پرۆژەیاساکە ڕەوانەی لیژنەی ئەوقاف بۆ کاروباری ئایینیی و لیژنەی یاسایی بکرێت تاوەکو پەلەبکرێت لە پەسەندکردنی.

باسی لەوەشکردووە، لە ناوەڕۆکی پرۆژەیاساکەدا ئاماژە بەوەدراوە ھەر کەسێک سوکایەتی بە پێغەمبەری ئیسلام بکات، ئەوا لە نێوان سێ بۆ ١٥ ساڵ زیندانی دەکرێت و جگە لەوەیش ھەر نێردەیەکی دیپلۆماتی ئەگەر سوکایەتی بە پێغەمبەر بکات ئەوا لە عێراق دەردەکرێت و نوێنەرایەتییەکەیشی دادەخرێت.

ئەو پەرلەمانتارە ڕوونشیکردووەتەوە، بەم پرۆژەیاسایە، ئەو بۆشاییە پڕدەکرێتەوە کە سەبارەت بە تاوان ناساندنی سوکایەتیکردن بە پێغەمبەر لە یاسای سزادانی عێراقدا بوونی ھەیە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرپەرشتیاریی بایۆمەتری سلێمانی: سەرەتای ئەم هەفتەیە لیستى مووچەى مانگی شوبات رەوانەى بەغداد دەکرێت

سەرپەرشتیاری بایۆمەتریی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە سێ رۆژی داهاتوودا سەرجەم کارەکانی ئامادەکردنی مووچەی مانگی شوبات کۆتاییدێت و دواتر رەوانەی…
Total
0
Share