حکومەتی عێراق: سەرجەم پابەندییە داراییەکانمان بەرامبەر ھەرێم جێبەجێکردووە

وتەبێژی حكومەتی عێراق رایدەگەیەنێت، سەرجەم پابەندییە داراییەكانمان بەرامبەر هەرێمی كوردستان جێبەجێكردووە، بەڵام هەرێم داهاتی نەوت و نانەوتی رادەستنەكردووە.

باسم عەوادی وتەبێژی حكومەتی عێراق رایگەیاند، بڕیاردراوە قەرز بدرێتە هەرێمی كوردستان تا كێشە داراییەكان چارەسەردەبن، تاوەكو مانگی حوزەیران ئەو پارانەی لە ئەستۆی هەرێمی كوردستانە سێ هێندەی پشكەكەیەتی كە بۆی دیاریكراوە.

وتەبێژی حكومەتی عێراق وتیشی، “حكومەتی هەرێم داهاتی نەوت و نانەوتی رادەستنەكردووە و لەگەڵ ئەوەشدا حكومەتی عێراق بڕیاریداوە لێكەوتەكانی پابەندنەبوونی ھەرێمی كوردستان نەخاتە ئەستۆی هاوڵاتییان و مووچەخۆران قەرز بە هەرێمی كوردستان دەدرێت تا ئەو كاتەی كێشەكان چارەسەردەبن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاژانسی پاراستن و زانیاری: بەپێی بنەماکانی مافی مرۆڤ و ئەخلاقی پیشەیی پاراستنی کوردستان ئەرکمانە

ئەژی ئەمین سەرۆکی دەزگای پاراستن و زانیاری/زانیاری ڕایگەیاند، له‌چوارچێوه‌ی به‌رگری لە ئازادییه‌كان و ڕێزگرتن لەبنه‌ماكانی مافی مرۆڤ و…
Total
0
Share