هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا کەمیکردووە

ئیدارەی راگەیاندنی وزەی ئەمریکا ئاشکرایدەکات، لە هەفتەی رابردوو، هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا کەمیکردووە.

ئیدارەی راگەیاندنی وزەی ئەمریکا خشتەیەکی بڵاوکردەوە و تێیدا ئەوە خراوەتەڕوو، هەفتەی رابردوو، هەناردەکردنی نەوتی خاوی عێراق بۆ ئەمریکا، بە رێژەی %55 کەمیکردووە و گەیشتووەتە 83 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا، لە کاتێکدا هەناردەی نەوتی خاوی عێراق لە هەفتەی رابردوو 168 هەزار بەرمیل بووە.

ئەوەشی خستەڕوو، لە ماوەی هەفتەی رابردوو، کەنەدا گەورەترین هەناردەکاری نەوت بووە بۆ ئەمریکا، کە بە تێکڕا سێ ملیۆن و 813 هەزار بەرمیلی لە رۆژێکدا هەناردەی ئەمریکا کردووە، پاش ئەویش سعودییە دێت، بە تێکڕا 370 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا، دواتر مەکسیک دێت، بە تێکڕای 216 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی ناوخۆی عێراق: بەهاوکاریی هەرێم لە سعودیە دوو بازرگانی نێودەوڵەتی دەستگیرکران

وەزارەتی ناوخۆی عێراق بڵاویکردەوە، بە هاوکاریی بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشـ.ـبەرەکانی هەرێم دوو بازرگانی نێودەوڵەتی لەناو خاکی عەرەبستانی سعودی…
Total
0
Share