ناسا پڕۆژەیەکی نوێ بۆ لێکۆڵینەوە لە ئاووهەوای زەوی دەخاتەڕوو

ئاژانسی ناسای ئەمریکی ئاشکرایکرد، سەرقاڵی کارکردنە لەسەر پڕۆژەیەک سەبارەت بە ئاووهەوای گۆی زەوی و چاودێریکردنی گۆڕانکارییەکان لە بۆشایی ئاسمانەوە.

بێڵ نیڵسۆن بەڕێوەبەری ئاژانسەكە لە كۆبوونەوەیەكدا لەگەڵ پسپۆڕانی ناسا ڕایگەیاند، “دڵخۆشم بە ڕاگەیاندنی پڕۆژە نوێیەكەی ئاژانسەكەمان كە ناوی لێكۆڵینەوە لە نوێگەرییەكانی بواری گواستنەوەی گەرمی-یە (INCUS)”.

بەڕێوەبەری ئاژانسەکە دەڵێت، “لە پڕۆژەکەدا سێ مانگی دەستکردی بچووک تا ساڵی 2027 ڕەوانەی بۆشایی ئاسمان دەکرێن، کە لێکۆڵینەوە دەکەن لە گەردەلوولە کەمەرییەکان و گەردەلوولەکانی دیکەی زەوی و کاریگەرییەکانیان لەسەر ئاووهەوای گۆی زەوی”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو توێژینەوانە دەتوانن هەلی چاودێریکردنی کارەساتە سروشتییەکان و هۆشداری لەبارەی مەترسییەکانیانەوە بزانن.

ناسا لە چەند ساڵی ڕابردوودا کاری لەسەر ژمارەیەک توێژینەوە کردووە بەمەبەستی گرنگیدان بە ئاووهەوا، لەوانە بەبیابانبوون، بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما و تێکڕای شێداری.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گەر هەڵبژاردەی ئەرجەنتین جامی جیهانی بباتەوە هاوسەری یاریزانەکان چی دەکەن؟

خۆشەویستی یەکێک لە یاریزانانی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین رایگەیاند، گەر هەڵبژاردەی وڵاتەکەیان سەرکەوتن بەدەستبهێنێت، سەرجەمیان تاتۆیەک لەسەر جەستەیان دەکوتن. خۆشەویستی…
Total
0
Share