ژمارەی بەکارهێنەرانی ChatGPT گەیشتووەتە 200 ملیۆن کەس

کۆمپانیای OpenAI رایگەیاند، چاتبۆتەکەیان بەناوی ChatGPT ئێستا هەفتانە زیاتر لە 200 ملیۆن بەکارهێنەری چالاکی هەیە.

کۆمپانیای ناوبراو لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، ”ئێستا چاتبۆتەکەمان هەفتانە زیاتر لە 200 ملیۆن بەکارهێنەری چالاکی هەیە کە ئەوەش بەراورد بە ساڵی رابردوو دوو هێندە زیادیکردووە بەشێوەیەک کە هەفتانە 100 ملیۆن بەکارهێنەری چالاکمان هەبووە”.

پێشتر سام ئاڵتمان، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای OpenAI رایگەیاندبوو، ”ChatGPT دەتوانێت وەڵامی هاوشێوەی وەڵامی مرۆڤ بداتەوە بە پشتبەستن بە ئامۆژگارییەکانی بەکارهێنەران”.

کۆمپانیاکە ئەوەشی ئاشکرا کردووە،”لە کۆی 500 کۆمپانیای گەورەی ئەمریکی 92%ی ئەو کۆمپانیایانە بەرهەمەکانمان بەکاردەهێنن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەریتانیا.. لێكۆڵینەوە لەسەر نوێكردنەوەی شوقەی سەرۆكوەزیران دەكرێت

كۆمسیۆنی هەڵبژاردنی بەریتانیا ڕایدەگەیەنێت، لێكۆڵینەوە لەسەر نوێكردنەوەی شوقەكەی سەرۆكوەزیرانی شانشینی یەكگرتوو دەكات. كۆمسیۆنەكە ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاویكردەوە، لێكۆڵینەوەی دەستپێكردووە…
زیاتر ببینە

زانایانی کەشوهەوا: هەردوو دوورگەی ماڵدیڤ و کیریباتی مەترسیی لەناوچوونیان لەسەرە

زانایانی کەشوهەوا هۆشداری دەدەن لەوەی کە دوورگەکانی کیریباتی و ماڵدیڤ بەهۆی گۆڕانی کەشوهەواوە، مەترسیی لەناوچوونیان لەسەرە. ئەلێکسی کۆکۆرین،…
Total
0
Share