ئەمریكا.. 20 ملیۆن كەس دەستیان لەكاركێشاوەتەوە

20 ملیۆن ئەمریكی كارەكانیان بەجێهێشتوون و ئەوەش مەترسی لەسەر هەردوو كەرتی كارگێڕی و ئابوریی ئەو وڵاتە دروستكردووە.

ڕۆژنامەی واشنتن پۆست ئاشكرایكرد، ئەمساڵ بەهۆی دەستلەكاركێشانەوەی بەكۆمەڵەوە، نزیكەی 20 ملیۆن ئەمریكی كارەكانیان بەجێهێشتوون.

بەپێی زانیارییە فیدراڵییەكانی ئەمریكا كە ڕۆژنامەكە ئاشكرایكردوون، لە هەردوو وەرزی بەهار و هاوینی ڕابردوودا نزیكەی 20 ملیۆن ئەمریكی كارەكانیان بەجێهێشتوون و تەنها لە مانگی ئابدا چوار ملیۆن و 300 هەزار فەرمانبەر و كارگەر، بەشێوەی بەكۆمەڵ دەستیان لەكاركێشاوەتەوە.

ڕاپۆرتەكەی واشنتن پۆست دەڵێت، “46%ی ئەوانەی ڕۆژانە شەفتێكی تەواو كاردەكەن، بەدوای كار و چالاكیی نوێدا دەگەڕێن، وازهێنان لە كار زۆربووە و بووەتە دیاردە و نزیكەی هەموو پیشەسازییەكانی گرتووەتەوە، وەك نووسینگەی سەرژمێریی كار لە ئەمریكا ئاشكرایكردووە.

پسپۆڕانی بواری كارگوزاری لە ئەمریكا دەڵێن، “دەستلەكاركێشانەوەكان كاریگەریی درێژمەودا و بەردەوامیان دەبێت، بەتایبەت لەكاتێكدا ئەو پرۆسەیە هەردوو كەرتی چاودێریی تەندروستی و تەكنەلۆجیای بە چڕی گرتووەتەوە”.

ئەو شارەزا و پسپۆڕانە هۆكاری بەجێهێشتنی كار و دەستلەكاركێشانەوەی فەرمانبەران و كارگەران دەگەڕێننەوە بۆ ئەوەی فەرمانبەران و كارگەرانی بەتەمەن، تووڕەن لەوەی هاوكارە گەنجەكانیان مووچە و پاداشتی زیاتر وەردەگرن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە بەرامبەر وەرنەگرتنی بەشەخۆراک هۆشداری بە هاوڵاتییان دەدرێت

بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانیی خۆراکی سلێمانی، لەبەرامبەر وەرنەگرتنی بەشەخۆراکی مانگانە هۆشداری بە هاوڵاتییان دەدات. کامەران فەتاح، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانیی خۆراکی…
Total
0
Share