لە عێراق دەستکرا بە خەرجکردنی مووچە

ئەمڕۆ چوارشەممە وەزارەتی دارایی عێراق دەستیکرد بە خەرجکردنی مووچەی مانگی ئایار.

لە ڕاگەیەندراوێکدا کە لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوەکراوە، بەشی ژمێریاریی وەزارەتەکە دوای تەواوکردنی سەرجەم ڕێکارە پێویستەکانی پەیوەست بە پڕۆسەی خەرجکردنی مووچە، دەستی بە خەرجکردنی مووچەی مانگی ئایار کرد.

وەزارەتەکە داواش لە سەرجەم یەکەکانی خەرجکردن لە وەزارەتەکان دەکات، پابەندبن بە خشتەی پەسەندکراوی پێدانی مووچە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

راپۆرتێکی فەرەنسی: بارانبارینی ئەمساڵ زۆنگاوەکانی عێراق دەبوژێنێتەوە و کۆتایی بە وشکەساڵی دەهێنێت

ڕاپۆرتێکی ئاژانسی فرانس پرێس ئەوە دەخاتەڕوو، کە بارانبارینی زستانی ئەمساڵ زۆنگاوەکانی عێراقی زیندووکردووەتەوە دوای سێ ساڵ لە وشکەساڵی…
Total
0
Share