بەهای دۆلار لە هەرێم نزمبووەوە

بەراورد بە کاتی داخستنی بازاڕەکانی دراو، ئەمڕۆ بەهای دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕەکانی دراو لە هەرێمی کوردستان نزمبووەوە و بەهای 100 دۆلاری ئەمریکی بە 153 هەەزار و 400 دینارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت.

بەهای 100 دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بۆ 153 هەزار و 400 دینار دابەزی لە کاتێکدا دوێنێ لە کاتی داخستنی بازاڕی دراوەکاندا بەهای 100 دۆلار بەرامبەر 153 هەزار و 600 دیناربووە.

سەبارەت بە دراوەکانی تر بەهای 100 یۆرۆ بەرامبەرە بە 164 هەزار و 850 دینار و بەهای 100 پاوەندی بەریتانی بەرامبەرە بە 190 هەزار و 480 دیناری عێراقی، هەرچی سەبارەت بە لیرەی تورکییە 100 دۆلار بەرامبەرە بە دوو هەزار و 670 لیرەی تورکی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەبەرهێنانی ڕاپەڕین بۆ تەواوکردنی پرۆژەی کارگەی شەکر هەل دەدات بە وەبەرهێنەران

  بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی وەبەرهێنانی ئیدارەی ڕاپەڕین مۆڵەتی وەبەرهێنانی لە لایەنی جێبەجێکاری پرۆژەی کارگەی شەکر وەرگرتووەتەوە و ئاگاداری سەرجەم…
Total
0
Share