توێژینەوەیەكی زانستی كە بەبۆنەی كۆنگرەی جیهانیی ئاووهەوا (كۆپ 26) بڵاوكراوەتەوە دەڵێت، دەردراوە جیهانییەكانی دووانە ئۆكسیدی كاربۆن لە 2021دا بەرزبووەتەوە بۆ ئاستێكی نزیك لەو ژمارە پێوانەییەی بەر لە بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا تۆماركراوە.
توێژینەوەكە (گڵۆبال كاربۆن پرۆجێكت) ئەنجامیداوە، كە هاوپەیمانییەكە زانایانی جیهان لەخۆدەگرێت و تیایدا “هاوسەنگیی” كاربۆنی جیهانی تاوتوێدەكەن، دەریدەخات كە كۆی دەردراوی دووانە ئۆكسیدی كاربۆن لە جیهاندا لە ساڵی 2021 گەیشتووەتە ئاستێك تەنها بەڕێژەی 0.8% كەمترە لە ئاستی ساڵی 2019 و پێش كۆرۆنا.
ئاماژەشدەدات، دەردراوەكان بەهۆی بەكارهێنانی خەڵوزی بەردین لە ساڵی 2021 ئەو ئاستە تێدەپەڕێنێت كە بەر لە پەتای كۆرۆنا هەبوو، بەڵام كەمتر دەبێت لە ئاستی پێوانەیی تۆماركراوی ساڵی 2014.
هەرچی دەردراوە بەهۆی بەكارهێنانی گازی سروشتی لە ساڵی 2021دا دەگاتە بەرزترین ئاستی خۆی، بەپێی توێژینەوەكە.
بەهۆی پەتای كۆڤید-19وە زۆرینەی وڵاتانی ڕێوشوێن و ڕێگرییان لەبواری هاتوچۆ گرتەبەر، جگە لە ڕاگرتنی زۆرینەی گەشتە ئاسمانییەكان كە بەشێوەی سەرەكی پشت بە وزەی بەردین دەبەستن، ئەمەش بووە هۆی كەمبوونەوەیەكی بەرچاوی كۆی دەردراوی گازە گەرمكەرەكان و گەیشتە 5.4%.
بەڵام بەپێی توێژینەوەكە، لە ساڵی 2021دا پێشبینی دەكرێت ئاستی دەردراوەكان بەڕێژەی 4.9% بەرزبێتەوە و بگاتە كەمتر لە 1%ی ئاستی پێوانەیی تۆماركراوی ساڵی 2019.
سەبارەت بە دابەشكاریی دەردراوەكان لە 2021دا بەپێی ناوچە جوگرافییەكان، توێژینەوەكە پێشبینی دەكات، چین گەورەترین سەرچاوەی دەردراوەكانی جیهان لە ساڵی 2007ــەوە بە نزیكەی چارەكی دەردراوەكان، بازدان و بەرزبوونەوە لە بەشەكەیدا تۆماربكات و بگاتە 31%، كە ئەمەش واتا نزیكەی یەك لەسەر سێی كۆی دەردراوەكانی جیهان.
هەریەكە لە دووانە ئۆكسیدی كاربۆن و میسان زۆرترین زیان بە ئاووهەوا دەگەیەنن و هۆكاری سەرەكین بۆ قەتیسبوونی گەرما، لە لوتكەكەی گلاسكۆ (كۆپ 26)، زیاتر لە 100 وڵات، كە ئەمریكا و ئەوروپای تێدایە، ڕێككەوتن تا ساڵی 2030 دەردانی گازی میسان كەمبكەنەوە، بەڵام چین و ڕوسیا بەشدار نەبوون لە بڕیارەكە.
س: سكای نیوز