داوای دەمامك بەستنی لێكردوون و 27 جار چەقۆیان لێداوە

هێزە ئەمنییەكانی ئەمریكا
پۆلیسی شیكاگۆی ئەمریكی ڕایگەیاندووە، پاسەوانی یەكێك لە بازاڕەكان پاش ئەوەی داوا لە دوو خوشك دەكات دەمامك ببەستن هێرش دەكرێتە سەری و بەرچەقۆ دەدرێت.

بەگوێرەی هەواڵێكی ئیندپێندتی بەریتانی، پۆلیسی شیكاگۆ ئاشكرایكردووە، پاسەوانێكی هێزە ئەمنییەكان لە یەكێك لە بازاڕەكان بە دوو خوشكی وتووە دەمامكەكانیان ببەستن، بەهۆی ئەوەوە یەكێك لە خوشەكەكان پاسەوانەكەی گرتووە و ئەوی دیكەیان 27 جار بە چەقۆ لێی داوە.

ڕوداوەكە لە كاتژمێر 6ی ئێوارەی ڕۆژی یەكشەممەی ڕابردوو لە بازاڕی سنایبس لە لۆندێڵ ڕویداوە، ئەندامەكەی هێزە ئەمنییەكان داوای لەو دوو كچە كردووە دەمامكەكانیان ببەستن و دژە میكرۆب لە دەستیان بدەن بۆ ئەوەی كۆرۆنا بڵاونەبێتەوە، بەڵام ئەوان ڕەتیان كردووەتەوە و دەستیان بە وێنەگرتن كردووە.

دواتر پاسەوانەكە هەوڵی داوە مۆبایلەكەیان لێوەرگرێت و ریگری بكات لەوەی وێنەی بگرن شەڕ دروستبووە و یەكێك لە كچەكان سەلەیەكی خۆڵی كێشاوە بەسەر پاسەوانەكەدا، دواتر مشتەكۆڵەی لێداوە.

لەكاتی شەڕەكەدا یەكێك لە كچەكان كە ناوی جێسیكا بووە و تەمەنی 21 ساڵە چەقۆیەكی دەرهێناوە و پاسەوانەكەی بەر چەقۆ داوە، لەوكاتەكەدا خوشكەكەی كە ناوی جیلایە و تەمەنی 18 ساڵە پاسەوانەكەی بە توندی گرتووە.

پاسەوانەكە كە تەمەنی 32 ساڵە چەقۆ لە سنگی و پشتی و ملی و باڵی دراوە، پاش بەردانی و كەوتنی لەسەر زەوی هێشتا وازیان لێنەهێناوە و سەریان بەر شەق داوە.

وێڕای ئەوەی بەو جۆرە سەختە بریندار كراوە، هەردوو خوشكەكەی گرتووە نەیهێشتووە هەڵبێن تا پۆلیس گەیشتووەتە شوێنی ڕوداوەكە و دەستگیركراون.

بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ كوشتن جێسیكا و جیلا دەستگیركراون، پارێزەرەكەیان ئاماژەی بەوەكردووە، لە تۆمەتباركردنی دوو خوشكەكە زیادەڕەوی كراوە.

وێنەی دوو خوشكەكە..

 


 

بابەتی پێشتر

چەند زانیارییەك لە وەزارەتی كارەباوە بۆ ئەو ماڵانەی پێوەری زیرەكیان بۆ بەستراوە

بابەتی دواتر

محەمەد حاجی مەحمود پشتیوانی لە بایدن دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share