بە چەند هەنگاوێک ڕێگە لە تێکچوونی ماکیاژەکەت بگرە

زۆرینەی خانمان کاتێک ماکیاژ دەکەن بەو ساتانەدا تێدەپەڕن کە دڵەراوکێیانە لەوەی ماکیاژەکەیان تێکچووە یان ماوەتەوە، بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە چەند هەنگاوێک هەن بۆ هێشتنەوەی ماکیاژ.

هەنگاوەکان:

یەکەم: بەکارهێنانی شێدارکەرەوەی گونجاو، لەگەڵ ئەوەشدا ئەو کرێمی ئەساسەی بەکاریدەهێنیت دەبێت کرێمێکی سوک و گونجاو بێت لەگەڵ پێستەکەدا.

دووەم: پێش ماکیاژکردن ئاوی گوڵ یان هەر جۆرێکی دیکەی پەمپەکان بەکاربهێنە، ئەمە کاریگەریی دەبێت لەسەر تەڕیی پێست و وەستانی ماکیاژ لەسەری.

سێیەم: لە کاتی ماکیاژدا پێویستە پاودەر لە جۆری زۆر باش بەکاربهێنیت، پاودەر جگە لەوەی رەنگێکی مات دەدات بە پێست ماکیاژەکەش بۆ ماوەیەکی زیاتر دەهێڵێتەوە.

چوارەم: بۆ ماکیاژی چاوەکانت ئەو بەرهەمانە بەکاربهێنە کە دژە ئاون و پارێزگاری لە مانەوەیان دەکەن لەکاتی تەڕبووندا، چونکە سەرەکیترین ڕێگا بۆ مانەوەی ماکیاژ چاوەکانە.

بابەتی پێشتر

پەرلەمانتارێک: تا کەشوهەوا زیاتر ساردبێت، نرخی نەوت بەرزتر دەبێتەوە

بابەتی دواتر

ڕێكخراوێك داوای "مانگرتن لە سێكس" لە ژنان دەكات تا پیاوان واز لە خواردنی گۆشت دەهێنن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share