20 كوژراو و 50 برینداری لێكەوتەوە… هێرشێكی چەكداری كرایەسەر نەخۆشخانەیەكی سەربازیی كابول

لە هێرشێكی چەكداریدا بۆسەر نەخۆشخانەیەكی سەربازی لە كابوڵ 20 كەس كوژران و 50 كەسی دیكەش برینداربوون.

زەبیحوڵڵا موجاهید، وتەبێژی بزوتنەوەی تاڵیبان ڕایگەیاند، لەنزیك نەخۆشخانەیەكی سەربازی لە كابوڵ سەرەتا تەقینەوەیەك ڕوویداوە و دواتر هێرشی چەكدارای كراوەتەسەر نەخۆشخانەكە.

ئاماژەی بەوەشكرد، بەهۆی هێرشەكە و تەقینەوەكەوە 20 كەس كوژراون و 50ی دیكەش برینداربوون.

هاوكات بەپێی هەواڵی میدیاكان تاوەكو ئێستا هیچ گروپێكی چەكدارایی هێرشەكەی نەگرتووتە ئەستۆی خۆی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕاپۆرتێکی FBI بڕی ئەو نیتراتی ئەمۆنیۆمە ئاشکرا دەکات کە لە تەقینەوەکەی بەیروتدا تەقیەوە

حسان دیاب، سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەری لوبنان ئەمڕۆ سێشەممە 29ی کانونی یەکەم، ئاشکرای کرد کە ڕاپۆرتێکی نوسینگەی لێکۆڵینەوەی فیدراڵی…
Total
0
Share