تۆم باراک: ئەمریکا دەستخۆشی لە هـەسەدە و حکومەتی سوریا دەکات

نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ سوریا، رایگەیاند، ئەمریکا دەستخۆشی لە هەسەدە و دیمەشق دەکات.

تۆم باراک، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ سوریا، رایگەیاند، ئەمریکا پێشوازییەکی گەرم لە هەوڵە بونیادنەرەکانی حکومەتی سـ.ـوریا و هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسـ.ـەدە) دەکات بۆ گەیشتن بە رێککەوتنی ئاگربەست.

دەشڵێت، ئەم هەنگاوە زەمینە خۆش دەکات بۆ دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکان و هاوکاریی نێوان لایەنەکان لە پێناو سـ.ـوریایەکی یەکگرتوودا.

ئاماژە بەوەشدەکات، ئەمڕۆ دوو جەمسەرە سەرەکییەکەی سـ.ـوریا، بە دیدگایەکی هاوبەش بۆ رزگارکردنی وڵات و گەلەکەیان لە توندوتیژی، پێکەوە کۆبوونەتەوە بۆ نەخشاندنی داهاتوویەکی گەشتر.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرپرسێکی ئێران: بۆ پوچەڵکردنەوەی گەمارۆکان ڕێککەوتن لەگەڵ ڕوسیاش واژوو دەکەین

سەرۆکی لیژنەی ئاسایشی نەتەوەی لە پەرلەمانی ئێران ڕایدەگەیەنێت، وڵاتەکەی بە نیازە لەگەڵ ڕوسیاش ڕێککەوتن واژوو بکات بۆ هەڵوەشاندنەوەی…
Total
0
Share