لیژنە پەرلەمانییەکەی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا بڕیاریدا بچێتە ئـ.ـیمراڵی

لیژنەی برایەتی و دیموکراسیی نیشتمانیی پەرلەمانی تورکیا، بڕیاریدا بچێتە زیندانی ئیمراڵی.

کاتژمێر 02:00ـی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، لیژنەی برایەتی و دیموکراسیی نیشتمانیی پەرلەمانی تورکیا، لەبارەی سەردانکردن، یان نەکردنی زیندانی ئیمراڵی کۆبووەوە.

لە وتاری دەستپێکیدا، نوعمان کورتوڵموش، سەرۆکی ئەنجومەنی نیشتمانیی گەورەی تورکیا رایگەیاند، ئەندامەکانی لیژنەکە دەتوانن دەنگی خۆیان سەبارەت بە چوون، یان نەچوونی لیژنەکە بۆ زیندانی ئیمراڵی بدەن.

بەگوێرەی میدیاکانی تورکیا، 32 دەنگی بەڵێ، 3 دەنگی بێ لایەن و 2 دەنگی نەخێر درا و بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا، لیژنەکە لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان، سەرۆکی زیندانیکراوی پـ.ـەکـ.ـەکـ.ـە لە زیندانی ئیمراڵی، کۆببێتەوە.

جێی ئاماژە بۆ کردنە، پارتی کۆماریخوازی گەل (جەهەپە) بەشداریی کۆبوونەوەی لیژنەکەی کرد، بەڵام بەشداریی پرۆسەی دەنگدانی نەکرد و رایگەیاند، کە بەشێک نابێت لەو وەفدەی سەردانی ئیمراڵی دەکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی دەربەندیخان: ئەو شۆفێرە بارهەڵگرانەی پابەندی رێنماییەکان نابن سزادەدرێن

هاتوچۆی دەربەندیخان سزای ئەو شۆفێرە بارهەڵگرانە دەدات کە ئۆتۆمبێلەکانیان لە کۆڵان و شەقامەکان پارک دەکەن. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دەربەندیخان…
زیاتر ببینە

بەهۆی کێشەی کارەباوە مامەڵەی بەشێک لە هاوڵاتییان لە بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆ رایینەکرا

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ بەهۆی کێشەی نەبوونی کارەباوە مامەڵەی بەشێک لە هاوڵاتییان لە بەڕێوەبەرایەتییەکە رایینەکراوە. لە راگەیەندراوێکی…
Total
0
Share