ئێران مانۆڕی سەربازیی بەناوی پەیامبەری ئیسلامەوە دەکات و ئیسرائیل دەڵێت: ئامادەین

بڕیارە ئێران لە ئەمڕۆوە ئامادەکارییەکان بۆ مانۆڕێکی سەربازی بەناوی پەیامبەری ئیسلامەوە دەستپێبکات و ئیسرائیلیش دەڵێت ئامادەیە بۆ ئەگەری بۆردومان و وەڵامدانەوەی هەر هێرشێکی ئێران.

ئاژانسە هەواڵییەکانی ئێران ئاشکرایان کردووە، لە ئەمڕۆ هەینی 15 ی کانوونی دووەم، ئامادەکارییەکان بۆ تاقیکردنەوەی دەیان موشەکی بالیستی و کیشوەربڕ دەستپێدەکات و مانۆڕەکە لەناوچەیەکی بیابانی دور لە شوێنی نیشتەجێبوون ئەنجام دەدرێت.

ئێران جەختدەکاتەوە کە لەم مانۆڕە سەربازییەدا بەناوی “پێغەمبەری ئیسلام” ئەنجامی دەدات، موشەکی کیشوەربڕ تاقیدەکاتەوە و ئەوەش بەمانای ئەوەیە کە موشەکەکان توانایان هەیە بگەنە خاکی ئیسرائیل.

میدیاکانی ئیسرائیل، لەناویاندا “ئیسرائیل هۆم” بڵاویانکردووەتەوە، “ئەو وڵاتە دەیەوێت لیژنەیەک پێکبهێنێت بۆ تێگەیاندن و بڕواپێکردنی ئیدارەی نوێی ئەمریکا لەبارەی مەترسییەکانی ئێرانەوە”.

بە پێی زانیارییەکانی میدیا ئیسرائیلییەکان “ئیسرائیل لە ڕوی سەربازییەوە هەموو ئەگەرەکانی لێکداوەتەوە بۆ چۆنیەتی وەڵامدانەوە و هێرشکردنە سەر ناوەندە ئەتۆمییەکانی ئێران، چونکە ئەگەر لە بێدەنگی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی، ئەوا دەبێت مامەڵەیەکی دیکەی لەگەڵدا بکرێت”.

لە دوای کوشتنی زانە ئەتۆمییەکەی ئێرانەوە، ئێران ئیسرائیل تۆمەتباردەکات، بە ئەنجامدانی ئەو کردەوەیە و بەڵێنی تۆڵەکردنەوەیداوە، لەگەڵ ئەوەش ئیسرائیل نیگەرانە لە دەستپێکردنەوەی هەوڵەکانی ئێران بۆ دەستگەیشتن بە پیتاندنی یۆرانیۆم بە ڕێژەی ٪20.

بابەتی پێشتر

ئەمریکا سەرکردەیەکی دیکەی حەشدی شەعبی خستە لیستی سزاکانەوە

بابەتی دواتر

وەزیری نەوتی عێراق: هەرێم پابەندی کەمکردنەوەی بەرهەمهێنان نەبووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share