بەرازیل.. 25 ئەندامی باندێكی دزینی بانكەكان كوژران

لەمیانەی پرۆسە ئەمنییەكەدا دەستبەسەر بڕێكی زۆر چەك و تەقەمەنیدا گیرا

25 كەس، كە گوماندەكرێت سەر بە باندێكی تاوانكاریی تایبەت بە هەڵكوتانەسەر بانكەكان بن، لە پرۆسەیەكی ئەمنیدا لە ویلایەتی میناس گیرایس لە باشووری ڕۆژهەڵاتی بەرازیل كوژران.

سەرچاوەیەكی پۆلیس ڕایگەیاند، “25 تاوانبار كوژراون، هیچ كەس بریندار نەبووە”.

پرۆسەكە كە بە هەماهەنگیی پۆلیسی سەربازی بەڕێوەچوو، لە شاری ڤارگینها-ی ویلایەتی میناس گیرایس ئەنجامدرا.

هێزە ئەمنییەكان هەڵیانكوتایەسەر دوو كێڵگە، كە تیایدا ئەندامانی ڕێكخراوێكی تاوانكاریی تایبەت بە هەڵكوتانی چەكداری بۆسەر بانك و ئامێرە ئەلیكترۆنییەكانی ڕاكێشانی پارە، پلانی هێرشكردنەسەر ژمارەیەك لقی بانكەكانیان لە شارەكەدا دادەنا.

لە یەكێك لە كێڵگەكاندا پێكدادانی چەكداری لەگەڵ پۆلیس بووە هۆی كوژرانی 18 كەس، لە كێڵگەكەی دیكە ئەودوای ئەندامانی باندەكە كوژران، وەك ئەوەی سەرچاوەیەكی پۆلیس ئاماژەی پێداوە و ڕوونیكردەوە، هیچ قوربانییەك لەنێو ڕیزەكانی پۆلیسدا ڕووینەداوە.

لەمیانەی پرۆسەكەدا دەستبەسەر بڕێكی زۆری چەكی (كڵاشینكۆڤ، بۆمبی دەستی و فیشەك…) و جلوبەرگی گولەنەبڕدا گیرا، جگە لە ژمارەیەك ئۆتۆمبێلی دزراو.

لەماوەی ئەم ساڵانەی دواییدا دزیی هاوشێوە بە بەكارهێنانی هەمان ڕێگای ئەم باندە، كە بریتییە لە پلاندانانی ورد، بەكارهێنانی چەك و بەئامانجگرتنی شارە مامناوەندەكان بۆ زامنكردنی دزینی پارەیەكی زۆر لە بانكەكان و بە ئاسانی دەربازبوون، زیادیانكردووە.

مانگی ئابی ڕابردوو ژمارەیەك دزی چەكدار ترس و تۆقاندنیان لە شاری ئاراساتۆبا-ی ویلایەتی ساوپاولۆ دروستكرد، لەڕێی بەكارهێنانی فڕۆكەی بێفڕۆكەوان و تەقینەوە، هەروەك بە بارمتەگیراوانیان لەسەر ئۆتۆمبێلەكانیان دانا بۆ ئاسانیی هەڵاتنیان، لەو ڕووداوەدا سێ كەس كوژران.

بابەتی پێشتر

كۆنگرەی ڕۆژنامەوانیی سێرجی ڕاهێنەری بەرشلۆنە پێش یارییەكەی دینامۆكیێڤ

بابەتی دواتر

كۆبوونەوەی جی 20 و كۆنگرەی كۆپ 26 چییان پێدەكرێت؟<br>سەركردەكان ڕەشبینن لەوەی هەسارەی زەوی زیاتر بشێوێنن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share