250 ملیۆن كەس لە جیهاندا دووچاری هەژاریی سەخت بوونەتەوە

ڕێكخراوێكی بەریتانی ئاشكرایدەكات، زیاتر لە 250 ملیۆن كەس لەجیهاندا بەهۆی كاریگەری و لێكەوتەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا و جەنگی ئۆكرانیاوە كە نرخی ماددە خۆراكییەكان گرانبووە دووچاری هەژاری سەخت بوونەتەوە.

ڕێكخراوی ئۆكسفامی بەریتانی لە ڕاپۆرتێكدا هۆشداریداوە كە پێشبینیدەكرێت 860 ملیۆن كەس تا كۆتایی ئەمساڵ دووچاری هەژاری سەخت دەبنەوە.

لە ڕاپۆرتەكەدا هاتووە، بەرزبوونەوەی نرخی شمەك و ماددە خۆراكییەكان لە جیهان بەهۆی جەنگی ئۆكرانیاوەیە كە 65 ملیۆن كەس دووچاری هەژاری سەخت بوونەتەوە و 198 ملیۆن كەسیش بەهۆی كاریگەری و لێكەوتەكانی ڤایرۆسی كۆرۆناوە دووچاری هەژاری بوونەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهۆی ساندویچی ماکدۆناڵزەوە کەسێک گیانیلەدەستدا و دەیان کەسی دیکە نەخۆش کەوتن

بەهۆی خواردنی ساندویچی ماکدۆناڵدزەوە کەسێک گیانیلەدەستدا و 49 کەسی دیکە تەندروستییان تێکچوو. سەنتەری کۆنتڕۆڵکردن و خۆپاراستن لە نەخۆشی…
Total
0
Share