لە هێرشێکی چەکدارانی داعشدا دوو پێشمەرگە شەهید بوون

ئێوارەی ئەمڕۆ کاتژمێر 9:45 خولەک لە نزیک پردێ چەکدارانی داعش، هێرشیان کردۆتە سەر لیوای 10ی هێزەکانی پێشمەرگە و بەهۆیەوە دوو پێشمەرگە شەهید بوون.

سەرچاوەیەک لەناو لیوای 10ی وەزارەتی پێشمەرگە بەتۆڕی میدیایی ئێستای وت “هێرشەکەی چەکدارانی داعش لە ناوچەی زرگە زراو لە سنووری میحوەری کەرکووک بووە و بەهۆیەوە دوو پێشمەرگە شەهید بوون و هێرشەکەش تێکشکێندراوە”.

بەپێی ئەو زانیارییانەی کە بەرپرسانی ئەو میحوەرە ڕایانگەیاندووە، “چەکدارانی داعش بە بیکەسی تەقەیان لە پێشمەرگە کردووە و نەیانتوانیووە بچنە سەرنگەرەکانی پێشمەرگەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەسەدە لەسەر کشانەوەیان لە دێرحافر راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

هێزەکانی سوریای دیموکرات رایدەگەیەنێت، حکومەتی دیمەشق مەرجەکانی رێککەوتنی پێشێلکردووە. هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەسەر بنەمای…
Total
0
Share