ماتۆڕێک بە دیاری درا بە گەنجەکەی ڕانیە

دوای بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆی گەنجێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کە بەهۆی ئەوەی دەست بەسەر ماتۆڕسکیلەکەیدا گیرابوو، دڵتەنگ ببوو و ناڕەزایی دەردەبڕی، تۆڕی میدیایی ئێستا بەدواداچوونی بۆ بابەتەکە کرد.

دوای بەدواداچوونی وردی تۆڕی میدیایی ئێستا بۆ بابەتەکە، بۆمان دەرکەوت کە پاش بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆکە و دەنگدانەوەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، ماتۆڕسکیلێکی دیکەی بە دیاری پێدراوە و دەتوانێت لەسەر کەسابەتی خۆی بەردەوامبێت.

ئەو گەنجە، کە ناوی (م.ا)ـە، پاش ئەوەی ماتۆڕسکیلە نوێیەکەی بە دیاری پێدرا، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبوک نووسیویەتی، “من کە ماتۆڕەکەم لەلایەن برایانی ئاسایش دەستی بەسەردا گیرابوو، دوای چوونم بۆ بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ڕاپەڕین بۆ بەدواداچوون، ماتۆڕەکەم نایاسایی بوو و بڕدرابووەوە، برایانی ئاسایش ڕێزێکی زۆریان لێگرتم و ماتۆڕێکی یاساییان پێدام”.

هاوکات سوپاسی ئاسایش و هاوڵاتییان دەکات و دەڵێت، “سوپاسی برایانی ئاسایش دەکەم بۆ ئەو ڕێزە زۆرەی لێیان گرتم، زۆر سوپاسی سەرجەم خەڵک و لایەنەکان دەکەم کە زۆر خەمخۆر و بەپەرۆش بوون بۆم، قەت چاکەتان لەبیرناکەم”.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share