لوتكەی ئاووهەوا لە گلاسكۆ.. پێوەرەكانی سەركەوتن و شكست

ئەنجامی كۆنگرەكە بۆ ئاووهەوا چی دەبێت؟

سەرانی وڵاتان و بەرپرسی ناوچە جیاوازەكانی جیهان ئامادەكاری بۆ بەشداریكردن لە لوتكەی چاوەڕوانكراوی تایبەت بە ئاووهەوا لە گلاسكۆ دەكەن، بەئومێدی ئەوەی هاریكاربێت لە سنووردانان بۆ كاریگەرییەكانی قەتیسبوونی گەرما.

ژمارەیەك لە شارەزایان ئەو كاروبارانە دیاریدەكەن كە پێویستە بەدیبێن، تا بوترێت وتوێژەكان سەركەوتووبوون و سودی ڕاستەقینەی بەدواداهات، وەك ئەوەی تۆڕی سكای نیوز ئاماژەی پێداوە.

چاوەڕوان دەكرێت زیاتر لە 190 دەوڵەت بەشداری لە كۆنگرەی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ گۆڕانی ئاووهەوا یان ئەوەی بە كورتی بە (كۆپ 26) ناسراوە بكەن، كۆنگرەكە چی لە هەگبەیدا هەڵگرتووە؟

بۆ یەكەمجارە بەشداران كۆدەبنەوە بۆ سەرلەنوێ چاوخشاندنەوە بەو پلانەی تائێستا پشتی پێبەستراوە دەربارەی هێشتنەوەی بەرزیی پلەی گەرمای زەوی لە چێوەی كەمتر لە دوو پلەی سەدی، یان 1.2 پلەی سەدی، لە باشترین حاڵدا.

ئەم ئامانجە لەڕێی ڕێككەوتنەكانی پاریس دەربارەی ئاووهەوا چەسپێدرا، لەكاتێكدا شارەزایان دەڵێن، كاتەكە تێدەپەڕێت و كاتی دواخستن نەماوە.

تۆم كلارك، ڕۆژنامەنوسی تایبەتمەند لە كاروباری زانست و تەكنەلۆجیا دەڵێت، بەر لە لوتكەی ئەمساڵ، هەندێك لەو سەركەوتنانە نەهاتنەدی كە چاوەڕوانكراو بوون، بەهۆی تەرخاننەكردنی پارەی پێویست بە ئاووهەوا و لەبەرچاونەگرتنی مەترسیی دەردراوەكان.

دەیەی داهاتوو (لەنێوان 2020-2030) ماوەی گونجاوە بۆ كاركردن لەسەر گرفتی ڕاستەقینەی ئاووهەوا

بەپێی نوێترین هەڵسەنگاندنەكانی نەتەوە یەكگرتووەكان پابەندییەكان بە كەمكردنەوەی كاربۆن كە وڵاتان بۆ كۆنگرەی گلاسكۆی دەهێنن، جیهان دەخەنە بەردەم دووڕیانی كەمكردنەوەی پلەی گەرما بۆ كەمتر لە 2.7 پلەی سەدی، تا كۆتایی ئەم سەدەیە.

چاوەڕوان دەكرێت گەورە وڵاتانی بەرپرس لە دەردراوەكان، وەك ڕوسیا و چین، بەشداربن، لەمبارەیەوە كلارك دەڵێت، ئەگەر بەڵێننامەیەك لەلایەن ئەو جۆرە وڵاتانەوە نەیەتەدی، ئەنجامەكە خراپ دەبێت.

ڕوونیشیكردەوە، جۆرێك لە ئومێد تائێستا لە جیهاندا لەئارادایە، لە سایەی ئەو باوەڕەی دووركەوتنەوە لە وزەی خەڵوزین دەبێتە هۆی زیادبوونی گەشانەوە، تەندروستی و باشبوونی ئابوری.

پێوەرەكانی سەركەوتن
حەنا تۆماس پیتەر، ڕۆژنامەنوسی كاروباری گۆڕانی ئاووهەوا دەڵێت، كۆنگرەكە بە كردەیی سەركەوتوو دەبێت، ئەگەر وردەكاریی وازهێنان لە خەڵووز لە ئایندەدا ئاشكرابكات.

بەریتانیا لە پێشەنگی وڵاتاندایە، لەڕووی پابەندبوون بە وازهێنان لە خەڵوز. لەندەن هیواخوازە وڵاتانی دیكە هەمان ڕێگای ئەو بگرنەبەر، لەكاتێكدا پێشتر سەرانی وڵاتانی جی 7 بەڵێنێكی لەو جۆرەیان لە تەمموزی ڕابردوودا دا.

بەپێی وتەی ئەو ڕۆژنامەنوسە پێوەرێكی دیكەی بڕیاردان لەسەر سەركەوتنی لوتكەكە، جەختكردنەوەیە لە پارەداركردن بە بڕی 100 ملیار دۆلار لە ساڵێكدا بۆ وڵاتە لاوازەكان، لەلایەن وڵاتانی پێشكەوتووەوە، لەپێناو هاوكاریكردنیان لە كەمكردنەوەی دەردراوەكان.

دەكرێت قسە لەسەر سەركەوتنی لوتكەی گلاسكۆ بكرێت، ئەگەر ڕێوشوێنی متمانەپێكراو بۆ كاراكردن و جێبەجێكردنی ڕێككەوتنی پاریس بۆ ئاووهەوا دابنرێت، بەتایبەت ماددەی 13، كە پەیوەندیدارە بە هەردوو لایەنی شەفافیەت و لێپێچینەوە، لەگەڵ ماددەی 6 كە جەختدەكاتەوە لەسەر بازاڕی كاربۆنی جیهانی و چۆنیەتی كۆنتڕۆڵكردنی نرخەكانی.

لە كۆتایشدا ئامانجەكەی بەوە دیاریكرد كە لوتكەكە بەوە كۆتایی بێت مانەوە لەسەر ئامانجە ویستراوەكە بهێنێتەدی كە خۆی لە هێشتنەوەی بەرزیی پلەی گەرمای هەسارەی زەوییە لە سنووری 1.5 پلەی سەدی-دا دەبینێتەوە، ئەمەش خەڵوز، ئۆتۆمبێل، درەخت و میسان دەگرێتەوە.

دەركەوتنی بەریتانیا
سام كۆتس، ڕۆژنامەنوسی تایبەتمەند لە كاروباری سیاسی پێیوایە بۆریس جۆنسۆن، سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا وەك بۆنەیەك سەیری لوتكەكە دەكات بۆ دەرخستنی متمانەی وڵاتەكەی و ڕۆڵە دیپلۆماسییەكەی، بەتایبەت دوای كشانەوە لە یەكێتیی ئەوروپا.

بەهۆی ئەوەش كە بەریتانیا میوانداریی لوتكە چاوەڕوانكراوەكە دەكات، لە نێوەندی ئامادەبوونێكی گەورەی نێودەوڵەتی، وڵاتەكە دەبەسترێتەوە بەهەر سەركەوتنێكی پێشبینیكراوی پەیوەندیدار بە ڕووداوەكە.

بەڵام سەركەوتن لەسەر ئەو وتوێژانە دەوەستێتەوە كە لەپشت دەرگا داخراوەكاندا دەكرێن، هەروەك ئەمجارە هیچ پەیماننامەیەك لەئارادانابێت، بەڵكو لە بنەڕەتدا جەخت دەكرێتەوە لەسەر ئەوەی دەكرێت كاری لەسەر بكرێت پاش كۆتایی لوتكەكە.

ڕۆژنامەنوسە بەریتانییەكە ڕوونیدەكاتەوە، گرنگترین شت ئەو پوختانە نییە كە لوتكە پێی دەردەچێت، بەڵكو ئەو بەڵێنانەیە كە وڵاتان دەیدەن، دەربارەی كەمكردنەوەی دەردراوەكان و هەنگاوە كردارییەكان كە زامنی ڕووبەڕووبوونەوەی قەتیسبوونی گەرما دەكەن.

بابەتی پێشتر

گەنجێکی کورد لەسەر سنوری بیلاڕوسیا گیانیلەدەستدا

بابەتی دواتر

ئاتالانتا 2-2 لازیۆ

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share