ئەنچلۆتی بنزیمەی دوورخستەوە

كارلۆ ئەنچلۆتی ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید، كەریم بنزیمەی فەرەنسی بۆ یارییەكەی ئێلچی دوورخستەوە.

ئەمڕۆ كاتژمێر 03:00 یانەی ڕیاڵ مەدرید لە دەرەوەی یاریگای خۆی ڕووبەڕووی یانەی ئێلچی دەبێتەوە.

ڕیاڵ مەدرید بە 21 خاڵ لەپلەی دووەمی ڕیزبەندیدایە و یانەی ئێلچی-ش بە 10 خاڵ پلەی پانزەیەمی گرتووە.

پێش ئەو یارییە، كارلۆ ئەنچلۆتی-ی ڕاهێنەر لیستی یاریزانەكانی بڵاوكردەوە، كەریم بنزیمە و سیبایۆس و گاریس بەیل لە لیستی یاریزانە دوورخراوەكاندان.

كەریم بنزیمە لەدوای كلاسیكۆوە هەستی بە ئازار كردووە لە قولەپێیدا، بۆیە ئەنچلۆتی پشووی پێداوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share