پەیکەرێکی ناشرینی (10) مەتریی هالاند دزرا

دوای ئەوەی ڕێژەیەکی زۆری هاندەرانی نەرویج بەهۆی ناشرینییەکەیەوە سکاڵایان لەسەر کرد، پەیکەرێکی لە دار هەڵکۆڵراوی ئێرلینگ هالاند دزرا و کەسیش نازانێت چی بەسەر هاتووە.

پەیکەرەکەی هالاند لەلایەن بازرگانێک بە ناوی تۆرێ سیڤێرتسن بە بڕی (10) هەزار پاوەند لە دارێکی دەگمەن دروستکراوە کە تەمەنی (100) ساڵ بووە، پەیکەرتاشی ناوداری نەرویج چیتێل بارانە ئەرکی هەڵکۆڵینی لەئەستۆ گرتووە.

هاندەرانی نەرویج لە شاری برین چەندین جار سکاڵایان کردووە کە پەیکەرەکە ناشرینە و هەرگیز لە یاریزانەکە ناچێت، داواشیان کردووە لاببرێت.

پەیکەرەکە (10) مەتر بەرزە و لە بەرزی (50) مەتر لەسەر فرۆشگایەکی شاری برین دانراوە، کەسێکی نەناسراو بە (کرێن) لە نیوەشەودا لێیکردووەتەوە و کەس نازانێت چی بەسەر هاتووە.

سیڤێرتسن دەڵێت، “پەیکەرەکە گوزارشتە لە گەورەیی گەنجێکی شارەکەمان، با ڕاستگۆ بین، خۆی ئەوەندە جوان نییە و پەیکەرەکەشی بە هەمانشێوە، بەڵام بە هەر شێوەیەک بێت نموونەیەکی جوان بوو بۆ شارەکەمان، هیوادارم بیدۆزینەوە و لە جێگەی خۆی دایبنێینەوە.”

بابەتی پێشتر

مانچستەر یونایتد دووەم یاریی لەسەر یەك بردەوە

بابەتی دواتر

پیشەیان دزینی "سەرەمەنهۆڵ" بووە.. پیاوێك و چوار كوڕی دەستگیركران

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئالڤێس گیرا

یانەى پوماسی مەکسیکی پاش دەنگۆی گیرانی ئالڤێس، گرێبەستەکەى هەڵوەشاندەوە. پۆلیسی بەرشلۆنە بە تۆمەتی دەستدرێژی کردنە سەر کچێک لە…
Total
0
Share