(ڤیدیۆ) ئیتاڵیا، بەلجیکای کوتا بەزەویدا و گەیشتە چوارگۆشەی زێڕین

ئەمشەو، هەینی دووەم ڕوبەڕوبوونەوەی قۆناغی چارەکی کۆتایی یورۆی 2020 ئەنجامدرا، هەڵبژاردەی ئیتاڵیا بردنەوەی بەرامبەر بەلجیکا تۆمارکرد.

لە ڕوبەڕوبوونەوەیەکی بەهێزدا، هەڵبژاردەی ئیتاڵیا لە ئالیانز ئارینا یاری قۆناغی چارەکی کۆتایی یورۆی 2020ی بەرامبەر هەڵبژاردەی بەلجیکا ئەنجامدا، یارییەکەش بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لەبەرژەوەندی ئەستێرەکانی ڕۆبێرتۆ مانچینی کۆتاییهات.

گۆڵەکانی ئیتاڵیا لە خولەکەکانی 31 و 44 لەلایەن نیکۆلا بارێلا و لۆرینزۆ ئینسینی، گۆڵەکەی بەلجیکا لە خولەکی 47 بە لێدانی سزا لەلایەن ڕومێلۆ لوکاکۆوە تۆمارکران.

https://streamable.com/xqrutg

بەپێی ئەنجامی تۆمارکراوەکە، ئیتاڵیا بووە دووەمین هەڵبژاردە هاوشانی ئیسپانیا سەرکەوتن بۆ قۆناغی نیوەی کۆتایی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا تۆماردەکات، لە قۆناغی داهاتووشدا ڕوبەڕوی ئیسپانیا دەبنەوە.

بابەتی پێشتر

نیو سەدەیە چاوەڕێیە.. جێف بیزۆس و ژنێکی 80 ساڵ دەچنە بۆشایی ئاسمان

بابەتی دواتر

پێنتاگۆن وادەی كشانەوەی تەواوەتی لە ئەفغانستان دیاریدەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share