یانەی سەدی قەتەری بەیاننامەیەكی لەسەر ئەو پروپاگەندانە بڵاوكردەوە كە باس لە چوونی چاڤی دەكەن بۆ بەرشلۆنە.
لە بەیاننامەكەدا یانەی سەد دەڵێت: چاڤی پابەندە بەو گرێبەستەكەی لەگەڵ یانەكەماندا هەیەتی و كە تا ساڵی 2023 درێژەی هەیە.
دەشڵێت: سەرنجی تەواوی چاڤی لەسەر ئاست و ئەنجامی یانەی سەدی قەتەرییە و ئامانجیشمان پارێزگاریكردنە لە پێشەنگی و بەدەستهێنانی نازناوی خولی وڵاتەكەمان.
سەرباری ئەو بەیاننامەیەی یانەی سەد، بەڵام هێشتا ڕۆژنامەكانی ئیسپانیا كۆكن لەسەر ئەوەی چاڤی هەموو شتێكی كۆتایی پێهێناوە و دوای یارییە نێودەوڵەتییەكان دەبێتە ڕاهێنەری بەرشلۆنە.