كۆنگرەی ئەنچلۆتی پاش یەكسانبوونی ڕیاڵ لەگەڵ ئۆساسۆنا

// یارییەكی باشمان كرد، بەڵام نەمانتوانی تۆپەكان لە كۆتاییدا بكەین بە گۆڵ

// بەپێی ڕووداوەكانی یارییەكە ناوبژیوان كاتێكی كەمی خستە سەر بەشی كۆتایی

// لێدانێكی سزا بۆ ڤینیسیۆس دروستبوو، بەڵام نازانم بۆ ناوبژیوان سەیری ڤاری نەكردەوە

// یاریمان كرد لەپێناو بردنەوە، بەڵام تایبەتمەندیی تیپی بەرامبەر جیاواز بوو، باڵەكان باش یارییان كرد، بەڵام سوودمان لە هەلەكان وەرنەگرت

// لەڕاستیدا دڵخۆش بووم بە ئاستی یاریزانەكان، بە تایبەت تایمی دووەم، هیچ كەسێك نییە لۆمەی بكەم، ئاستێكی بەرزمان پێشكەش كرد

// پێویستمان بە توانای جەستەیی نەبوو، بەڵكو دەبوو بە باشی بیربكەینەوە تا بتوانین بچینە ناوچەی سزایانەوە

// دەركردنی كومان؟ منیش زۆر جار دەركراوم و ئێستاش وەك ڕاهێنەر بەردەوامم و كۆڵ نادەم، من دڵخۆشم، ئەوە بەشێكە لە كاری ڕاهێنەرایەتی، پێموایە كومان هەموو شتێكی كردووە كە لە توانایدا بووە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share