ئەبراهام لە دۆخێکی خراپدایە و چارەسەر لای مۆرینیۆ-یە

تامی ئەبراهام لەم وەرزەدا ئاستی بەپێی پێویست نەبووە و مەترسی لەسەرە بانگهێشتی مۆندیالی قەتەر نەکرێت.

راپۆرتە رۆژنامەوانییەکانی ئیتاڵیا ئاشکرایانکردووە، ئەگەرێکی بەهێز لە ئارادایە تامی ئەبراهامی هێرشبەری یانەی ڕۆما بەشداریی مۆندیالی قەتەر نەکات، ئەم ئەگەرەش پەیوەندی بە پێکانەوە نییە، بەڵکو بەهۆی نزمی ئاستییەوەیەتی.

گاریس ساوزگەیتی ڕاهێنەری “سێ شێرەکە” بەدواداچوون بۆ دۆخی ئەبراهام دەکات لەگەڵ ڕۆما لەم وەرزەدا، چونکە ئاستی یاریزانە تەمەن 24 ساڵەکە دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە.

ئەبراهام لە کۆی 14 یاری کە بەشداری تێدا کردووە تەنها دوو گۆڵی تۆمارکردووە، سەرەڕای بەفیڕۆدانی چەندین هەلی گۆڵکردن.

“تریبونا” نووسیویەتی، ئەگەر مۆرینیۆ بە هانای یاریزانەکەوە نەچێت و گۆڕانکاری لە شێوازی یاریکردنیدا نەکات، دوورخستنەوەی لەلایەن ساوزگەیتەوە بڕیارێکی حەتمییە.

بابەتی پێشتر

هاوڵاتییەک داوای دابەزاندنی نرخی شاورمە لە راوێژکاری ئەڵمانیا دەکات

بابەتی دواتر

شیروان شێروانی بێسەروشوێنە و تا ئێستا چارەنووسی نادیارە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یارییەکانی ئەمڕۆ بزانە

ئەمڕۆ لە خول و پاڵەوانێتییەکانی ئەوروپا چەندین یاریی بەهێز و گەورە ئەنجام دەدرێن. بەهێزترین یاریی لە خولی ئینگلتەرا…
Total
0
Share