بەرشلۆنە بێهیوا بووە: ناتوانین بەم شێوەیە بەردەوام ببین

لەبارەی گواستنەوەی ئێرلینگ هالاندەوە، چاڤی هێرناندێز بە میدیاکانی ڕاگەیاند، “ئابڕووچوونە، نەمانتوانی کێبڕکێ بۆ گواستنەوەی بکەین.”

ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی لە ڕۆشنایی وەڵامەکەی چاڤی-یەوە نووسیویەتی، بەرشلۆنە لەڕووی دارایییەوە بێهیوابوونی پێوە دیارە، ناتوانن بەو شێوەیەی ئێستا لە کێبڕکێ کردن بۆ کڕینی یاریزانان بەردەوام بن، پێشتریش لە هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی دوشان ڤلاهۆڤیچ بەرامبەر یوڤانتۆس شکستیان هێناوە.

بەپێی سەرچاوەکە، کۆی زیانە دارایییەکانی بارسا 114 ملیۆن یورۆیە، ڕێساکانی یاریی خاوێن ڕێگەیان پێ نادات بۆندی گەورە و گرانبەها واژۆ بکەن، لە ڕاستیشدا خەزێنەی یانە هێندە پڕ نییە تاوەکوو بتوانن مێرکاتۆی هاوینی 2022 بهەژێنن.

بەرشلۆنە لەبەردەم چارەسەرێکدایە، ئەویش فرۆشتنی چەندین یاریزان و سوودوەرگرتن لە گرێبەستی لالیگا و (CVC)، پاشان دابینکردنی یاریزانە بێبەرامبەرەکانە لە نموونەی کریستنسن، ئازپیلیکوێتا، فرانک کیسی، پاشان هەوڵدان بۆ ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسکی.

بابەتی پێشتر

كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی ئەنچیلۆتی پێش یارییەكەی لیڤانتی

بابەتی دواتر

"خامێس" لە ڕیاڵ هەڵگەڕایەوە و هۆکارەکەش ئاشکرا دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share