كاردانەوەكانی پاش واژووكردنی ڕێككەوتنی نێوان ئیسرائیل و دوو وڵاتی عەرەبی

پاش واژووكردنی ڕێككەوتن لەنێوان ئیسرائیل و هەریەك لە وڵاتانی بەحرەین و ئیمارات بۆ ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانیان، لە یەكەم كاردانەوەدا ئیدارەی فەڵەستين، سەبارەت بە واژووكردنی رێككەوتننامەكە ڕایگەیاند، “ئەوەى لە كۆشكی سپی ڕويدا، ئاشتی بۆ ناوچەكە دەستەبەر ناكات”.

لەو ڕاگەیەندراوەدا كە لە سەرۆكايەتیى فەڵەستينەوە بڵاوكراوەتەوە هاتووە، “ئەمريكا و دەسەڵاتى داگيركەرى ئيسرائيل، تاكو دان بە مافى خەڵكى فەڵەستين نەنێن بۆ دروستكردنى دەوڵەتێكى سەربەخۆ كە پايتەختەكەى ڕۆژهەڵاتى قودس بێت، بە گوێرەى سنوورەكانى 4ى حوزەيرانى 1967 بێت و كێشەى پەنابەرانى فەڵەستين بە گوێرەى مادەى ژمارە 194 چارەسەر نەكرێت، ئەوانەى لە كۆشكى سپى ڕويانداوە ئاشتى ناهێنێنن”.

ئیدارەی فەڵەستین ئەوەشی ئاشكراكردووە، “دەسەڵاتى قسەكردنمان بە ناو خەڵكى فەڵەستين و رێكخراوى رزگاريخوازى فەڵەستينەوە كە تاكە نوێنەرى شەرعيى خەڵكى فەڵەستينە، بە كەس نەداوە و نايدەين”.

هەروەها لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو، “كێشەى سەرەكى لە نێوان ئيدارەى ئيسرائيلى داگيركەر و ئەو وڵاتانە نييە كە ڕێككەوتنيان واژووكردووە، كێشەى سەرەكى لەنێوان خەڵكى فەڵەستينى داگيركراوە كە ئازار دەچێژن”.

بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 16ی ئەیلول، لە میانی وتارێكیدا حەسەن ڕوحانی، سەرۆكی ئێران سەرەكۆنەی واژووكردنی رێككەوتنی كرد لەگەڵ ئیسرائیلدا و وتی، “چی بەسەر لایەنی نەتەوایەتیی عەرەبیدا هاتووە؟، چۆن دەستتان درێژ كرد بۆ ئیسرائیل، ئەمە سزای بەداواد دێت و خۆتان بەرپرسیارن”.

“عێراق زیانی گەورەی پێدەگات”
هێشتا 24 كاتژمێر بەسەر واژووكردنەكەدا تێپەڕ نەبووە، بەڵام چەندین خوێندنەوەی جیاجیای بۆ كراوە، سیاسییەكی عێراقیش دەڵێت، عێراق گەورەترین زەرەرمەندە لەو رێ

میسال ئالوسی، كە سیاسییەكی عێراقییە لە تویتەری خۆی نوسیویەتی، “شەوی ڕابردوو عێراق بوە قوربانی لە واژووكردنی ڕێككەوتنی ئاشتی نێوان ئیسرائیل و ئیمارات و بەحرەین”.

لەبارەی مەبەستی وتەكەی، ئالوسی دەڵێت، “عێراق گەورەترین زیانی پێگەیشتووە و پانتاییە ستراتیژییەكەی بچوككرایەوە و بوە گۆڕەپانێك بۆ ڕق و پاكتاوی حساباتی ئێرانیی-عەرەبی”.

دوو ڕوداو لەكاتی واژووكردنەكەدا
هاوكاتی واژووكردنی ڕێككەوتننامەی ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانی نێوان ئیسرائیل و ئەو دوو وڵاتە عەرەبییە، ڕێك لەوكاتەدا سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل واژووی كرد، هاوڵاتییانی ئیسرائیل ئاهەنگیان گێڕا، وەك میدیاكانی ئەو وڵاتە ڕایانگەیاند.

بەڵام ڕێككەوتنەكە تەنها ئاهەنگی بەدوادا نەهات، پاش واژووكردنی لە كەرتی غەزەوە دوو موشەك ئاڕاستەی ئیسرائیل كران، یەكێك لەو موشەكانە لەلایەن سیستمی بەرگریی ئاسمانییەوە تێكشكێندرا و ئەوی دیكەش بوە هۆی برینداركردنی دوو كەس.

میدیاكانی ئيسرائيل ئاشكرايانكرد، لەكاتى واژووكردنى رێككەوتننامەى ئاساييكردنەوەى پەيوەندييەكانى نێوان ئيسرائيل لەگەڵ ئيمارات و بەحرێن لە كۆشكى سپى، لە ئاكامى ئاراستەکردنی موشەكێک لە كەرتى غەزەوە بۆ ئيسرائيل دوو كەس بە سووكى برينداربوون.

لای خۆشییەوە سوپای ئیسرائیل لە ڕاگەیەندراوێكدا لە تویتەر ڕایگەیاند، وەك وەڵامدانەوەیەك بۆ ئەو موشەكانەی ئاڕاستە كراون، فڕۆكەكانی ئیسرائیل چەند پێگەیەكی “ڕێكخراوی حەماسیان” برۆدوومان كردووە، تائێستاش ئاماری زیانەكانی بۆردوومانەكانی ئیسرائیل بڵاونەكراونەتەوە.

بەڵام هاوكاتی واژووكردنی ڕێككەوتنەكە لەلایەن سەركردە باڵاكانی ئەو سێ وڵاتەوە، چاوی میدیاكانی هەرسێ وڵات لەسەر ئاهەنگە بەكۆمەڵەكان بوو، كە دیارترینیان بەرزكردنەوەی ئاڵای ئیسرائیل و دوو وڵاتە عەرەبییەكە بوو لە بەردەم بورجە بەناوبانگەكە بورجی خەلیفە.

دوو ڕێككەوتن كە ڕەنگە ڕێڕەوی پەیوەندیی نێوان وڵاتانی عەرەب و مسوڵمان لەگەڵ ئیسرائیلدا بگۆڕێت

دوێنێ سێشەممە 15ی ئەیلول، هەردوو رێککەوتنی نێوان بەحرەین-ئیسرائیل و ئیمارات-ئیسرائیل واژووكرا، سەرۆكی ئەمریكا ئاشكرایكرد، سعودیەش لە داهاتوودا دێتە ناو ڕێككەوتنەكەوە.

ڕێوڕەسمی واژووكردنی دوو ڕێككەوتننامەكە لە واشنتن بەڕێوەچوو، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕێوڕەسمەكەی لە کۆشکی سپی ڕێكخستبوو، جگە لە بنیامین نەتانیاهو، سەرۆکوەزیرانی ئسیرائیل، عەبدولـلەتیف بن راشد زیانی، وەزیری دەرەوەی بەحرەین و عەبدوڵا بن زاید ئال نهیان، وەزیری دەرەوەی ئیمارات كە ڕێككەوتنەكانیان واژوو كرد، دۆناڵد ترەمپ 700 میوانی دیكەی بانگهێشتکر دبوو، بۆ ئەوەی بەشداریی ڕێوڕەسمەكە بكەن و شایەتحاڵی ساتی مۆرکردنی هەردوو رێککەوتنەکە بن.

هەروەها ئەو ڕێككەوتنانە، بە دوو ڕێككەوتنی مێژوویی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەژماردەكرێن و چاوەڕوان دەكرێت، ڕێڕەوی پەیوەندیی نێوان وڵاتانی عەرەب و مسوڵمان لەگەڵ ئیسرائیلدا بگۆڕێت.

بەر لە واژووكردنەكەش، لە وەتەی هەریەك لە ئیمارات و بەحرەین ویستی خۆیان بۆ ڕێككەوتن و ڕاگەیاندنی ئاشتی لەگەڵ ئیسرائیلدا ڕاگەیاندبوو، چەندین وڵاتی ناوچەكە و جیهان پێشوازییان لەو هەوڵانەی ئاشتی كرد، بەڵام فەڵەستین و توركیا و ئێران لە دژی وەستانەوە و ناڕەزاییان دەربڕی.

لای خۆشیەوە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا ئاشكرایكرد، وتووێژی لەگەڵ شا سەلمان بن عەبدلعەزیز، پادشای سعودیە و محەمەد بن سەلمان شازادەی جێنشیندا كردووە و وتی، “ئەوان كراوەن بەڕووی ڕێككەوتنی ئاشتیدا و بەمنزیكانە دەچنە ڕیزی دوو دەوڵەتە عەرەبییەكەی دیكەوە.”

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

راپۆرتەكەی ئەمریكا و بڕیاری دادگای پاریس
“فشارێكی نێودەوڵەتیی جدی هەیە لەسەر حكومڕانی لە هەرێم”

بە چەند رۆژێكی كەم پاش بڵاوبوونەوەی راپۆرتەكەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا، میدیایەكی جیهانی بڕیارێكی دادگای پاریس تایبەت بە هەناردە…
زیاتر ببینە

شرۆڤەی ئێستا.. پرسی کورد لە باکووری کوردستان و گۆڕانکارییەکانی سیاسەت بەرامبەریان لەناوخۆ و دەرەوەی تورکیادا

لێدوانەکانی ئەم دوایانەی دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی مەهەپە و چەند لێدوانێکی ئەردۆغان، سەرۆکی ئاکپارتی و سەرۆک کۆماری تورکیا، کاردانەوەی…
زیاتر ببینە

شیكردنەوەی داتاكان لە ڕاپۆرتەكەی دیلۆیتەوە
كۆمپانیای كار نزیكەی سێیەكی حكومەت داهاتی لە نەوتی هەرێم دەستدەكەوێت

سەرۆك و ئەندامانی لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەكانی پەرلەمان ڕەخنە و تێبینیی ورد ‏لە ڕاپۆرتەكەی دیلۆیت و بەڕێوەبردنی…
زیاتر ببینە

بەرهەم ساڵح: بارته‌قای سی ساڵ بیری حیکمه‌ت و سایه ‌و سێبه‌ری ئه‌و مامۆستا مه‌زنه‌ ئه‌که‌م

لە سێیەم ساڵڕۆژی ژیانئاوایی سەرۆك مام جەلال-دا، د. بەرهەم ساڵح سەرۆككۆماری عێراق پەیامێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت، “هه‌رچه‌ند زه‌مه‌ن…
Total
0
Share