بینیت و پۆتن لەسەر پرسی سوریا و ئێران کۆبوونەوە

لەدوای وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل نەفتالی بینیت یەکەم سەردانی بۆ ڕوسیا ئەنجامدا و لەگەڵ فلادیمێر پۆتن سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل کۆبووەوە، پرسی سوریا و ئێران بابەتی گفتوگۆی نێوان هەردوولابووە.

لە کۆبوونەوەی نێوان هەردوو سەرۆکدا بینیت ڕایگەیاند، کە تەلئەبیب بەردەوام دەبێت لە هێرشەکانی بۆ سەر سوریا، لەبەرامبەردا فلادیمێر پۆتن داوای لێکرد هێرشەکانی سیمبولەکانی ڕژێمی سوریا نەکاتە ئامانج.

پۆتن بە سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیلی ڕاگەیاندووە، کە وڵاتەکەی خاڵی ناکۆکی زۆری هەیە لەگەڵ ئیسرائیل سەبارەت بە پرسی سوریا، بەڵام خاڵی هاوبەشیشیان هەیە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، خاڵی هاوبشیان لەگەڵ ئیسرائیل سەبارەت بە سوریا هەیە، بۆ نمونە “ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر”.

فلادیمێر پۆتن سەبارەت بە پەیوەندییە ئابوری و بازرگانییەکانی ةیوان هەردوو وڵات ڕایگەیاندووە، لە حەوت مانگی یەکەمی ئەمساڵدا قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوانیان بەڕێژەی 50% بەرزبووەتەوە.

پرسێکی دیکەی دیداری نێوان پۆتن و بینیت تاوتوێکردنی هەوڵەکانی ڕاگرتنی بەرەوپێشچوونی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران بوو.

بابەتی پێشتر

ئەردۆغان هێرش دەکاتە سەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان: هۆکاری تێکدانی ئاسایشی نیشتمانین

بابەتی دواتر

فایزەر ڕێژەی کاریگەریی ڤاکسینەکەی بۆ منداڵان ئاشکرادەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share