سەرۆکی ڤاگنەر لە ئەفریقا دەرکەوت

لە تۆمارێکی ڤیدیۆیدا، دامەزرێنەری گروپی ڤاگنەر، یێڤگنی پریگۆژین گەڕانەوەی بۆ ئەفریقا راگەیاند و ئاماژەی بەوەکرد کە بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری و رێکخراوە تیرۆریستییەکانی لەگەڵ دابینکردنی دادپەروەری و دڵخۆشی بۆ گەلی ئەفریقا گەڕاوەتەوە.

سەرۆکی گروپی ڤاگنەر تۆمارە ڤیدیۆییەکەی لە کەناڵەکەی خۆی لە تێلیگرام بڵاوکردووەتەوە و تێدا دەڵێت، ئێمە لە پلەی گەرمیی 50 پلەی سەدیدا کاردەکەین وەک ئەوەی کە حەزمان لێیە، ڤاگنەر Rوسیا لە هەموو جیهاندا گەورە دەکات، ئەوەش وا دەکات ئەفریقا ئازادتر بێت و دادپەروەری و دڵخۆشی بۆ گەلی ئەفریقا بگەڕێتەوە.

لە بەشێکیتری وتەکانیدا جەختی لەوەکردەوە کە ئەوان پاڵەوانی Rاستەقینە بەکرێ دەگرن و بەردەوامن لە جێبەجێکردنی ئەو ئەرکانەی کە بەڵێنیان دابوو بە ئەنجامی بگەیەنن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرپرسێکی پاکستان بۆ ڕۆیتەرز: نیگەرانیی ئەوە هەیە کە ئارامیی ترەمپ بەرامبەر بە ئـ.ـێران کۆتاییبێت

ئاژانسی ڕۆیتەرز لە زاری بەرپرسێکی پاکستانەوە بڵاویکردەوە، ترەمپ ئارامیی نەماوە و و ئیسلام ئاباد هەوڵدەدات پەیامەکانی ئەمریکا و…
Total
0
Share