یەکێتی ئەوروپا پێشنیازی دروستکردنی ناوەندی وەرگرتنی پەنابەرانی بیلاڕوس دەکات

یەکێتی ئەوروپا پێشنیازدەکات هەرسێ وڵاتی پۆڵەندا و لیتوانیا و لاتیڤیا، کە هاوسنوری وڵاتی بیلاڕوسیان، ناوەندی وەرگرتن و لێکۆڵینەوە لە دۆسییەی پەنابەران بکەنەوە، بۆئەوەی تێبگەن لەوەی کێ شایەنی ئەوەیە داوای مافی پەنابەری بکات.

یەکێتی ئەوروپا لە تازەترتن پێشنیازیدا ئێوارەی دوێنێ پێنجشەممە ڕایگەیاندووە، “ئەو سێ وڵاتە بکەونە دەرەوەی یاسای مافی پەنابەری تا کاتێک دۆسیەی کۆچبەران یەکلایی دەبێتەوە و داوای کۆچبەران وەربگیرێت تا بزانرێت کێ مافی ئەوەی هەیە بمێنێتەوە و ئەوروپا وەریبگرێت، بەپێچەوانەشەوە ئەگەر مافی نەبوو دیپۆرت بکرێتەوە”.

کۆچبەران پێیان وایە، تازە درەنگە بۆ پێشنیازێکی وا، چونکە ئەوان لە نائومێدییەکی قوڵدان و نائومێد بوون لەو هەموو هەواڵەی لەبارەی ڕزگاربوونیان بەرەو ئەوروپا پێیاندراوە.

بەشێک لە کۆچبەران کە بیلاڕوسیان بەرەو وڵاتی خۆیان جێهێشت، نائومێد بوون لە وەڵامی وڵاتانی ئەوروپا و یەکێتییەکەی، چونکە ئەوان زیاتر لە مانگێک لە دارستان و جەنگەڵە ساردەکاندا مانەوە و کەس وەڵای نەدانەوە.

بابەتی پێشتر

پێداچوونەوە بە سەنگەرەکانی پێشمەرگەدا دەکرێت

بابەتی دواتر

وەزارەتی پێشمەرگە: لە هێرشەکەی شەوی ڕابردوودا 10 پێشمەرگە و هاوڵاتی شەهیدبوون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share