دابەزینی کێشی بەدەل بەرواری دەبێتە ڕەخنە لە وەزارەتی تەندروستی

وێنەی بەدەل بەرواری پێش زیندان و دوای زیندان

تۆڕی پاراستنی تەندروستیی گشتی، ڕەخنەی توند ئاڕاستەی وەزارەتی تەندروستیی هەرێم دەکات بەوەی مامەڵەی نەگونجاو لەگەڵ بەدەل بەرواری کراوە، کە بووەتەهۆی دابەزینی کێشی لەشی.

تۆڕەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا نێردراوە تێیدا دەڵێت، ” بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست تۆڕەکەمان کەوتووە، بەدەل بەرواری و هاوڕێکانی بە شێوەیەکی ناتەندروست و نامرۆڤانە مامەڵەیان لەگەڵ کراوە لە زینداندا”.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە تۆڕەکە دەڵێت، ” هەر بە گوێرەی ئەو وێنانەی مامۆستا بەدەل کە پێش و پاش زیندان لە بەردەستن دەریدەخەن کە ئەو زیندانییە چەند کێشی دابەزیووە و دیارە کە مامەڵەی ناتەندروستی لەگەڵ کراوە، وەزارەتی تەندروستی دەبێت بە بێ جیاوازی و بەبێ لەبەرچاوگرتنی هۆکاری گرتن، خزمەتی تەندروستی شیاو پێشکەشی زیندانیان بکات، بەڵام دیارە کە وەزارەت لەم ئەرکەی شکستنی هێناوە و پێدەچێت بە هۆکاری سیاسی، مامۆستا بەدەل و هاوڕێکانی لە خزمەتی تەندروستی بێبەشکرابێت”.

دادگای هەولێر بڕیاریدا بە سزادانی چەند زیندانیكراوی بادینان بۆ ماوەی ساڵێك، بەڵام بەهۆی ئەوەی زیاتر لە ساڵێكە لە زینداندان، ئازادکران.

بەدەل بەرواری یەکێک لەو زیندانیانەی بادینان بوو کە ئازادکرا، دوای ئازادکردنی دابەزینی کێشی لەشی بووە جێگەی سەرنجی هاوڵاتییان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی هەولێر بۆ شۆفێران: لە كاتی خۆڵباریندا جامی ئۆتۆمبێلەكانتان دابخەن و لایتی نزم هەڵبكەن

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر رێنمایی بۆ كاتی خۆڵبارین دەداتە شۆفێران و دەڵێت، “بە وریایی شۆفێری بكەن”. لە راگەیەندراوەكەی بەڕێوەبەرایەتیی…
زیاتر ببینە

کۆمسیۆن ژمارەی ئەو کاندیدانەی بڵاوکردەوە کە لە هەڵبژاردندا دوورخراونەتەوە

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ژمارەی ئەو کاندیدانەی بڵاوکردەوە کە لە هەڵبژاردنی داهاتوودا دوورخراونەتەوە. جومانە غولای، وتەبێژی کۆمسیۆنی…
Total
0
Share