لەبارەی وادەی پڕکردنەوەی فۆڕمی ئەلیکترۆنیی خۆراک هاوڵاتییان ئاگاداردەکرێنەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی رێکخستنی پسوڵەی خۆراکی هەولێر، بڵاویکردەوە، هاوڵاتییان ئاگاداردەکەینەوە هەرچەندە وەزارەتی بازرگانی عێڕاق وادەی درێژکردنەوەی پڕۆسەی بەئەلیکترۆنیکردنی پسوڵەی خۆراکی درێژ نەکردەوە، بەڵام تاوەکو رۆژی یەکشەممە بەرنامەکە ئەکتیڤە دەتوانن داغڵی سیستمەکە ببن.
دەشڵێت، ئەوانەی تاوەکو ئەمڕۆ خۆیان لە پرۆسەی بە ئەلیکترۆنیکردنی پسوڵەی خۆراک تۆمارنەکردووە، بەزووترین کات ناوی خۆیان و خانەوادەکەیان تۆماربکەن.