پەرلەمانتارێك: ئێمەش نازانین بۆچی كۆبوونەوەكانی پەرلەمان دەستپێناكەنەوە

پەرلەمانی كوردستان ماوەی یەك مانگ و نیوە كۆنەبووەتەوە، لەكاتێكدا زیاد لە كێشەیەك بەرۆكی هاوڵاتییان یهەرێمی كوردستانی گرتووە، پەرلەمانتارێكیش پێیوایە هیچ بیانوویەك لەئارادا نییە بۆ كۆنەبوونەوەی پەرلەمان.

دابان محەمەد، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “نزیكەی دوو مانگە پەرلەمانی كوردستان كۆبوونەوەكانی پەكخراوە و هیچ كۆبوونەوەیەكی ئەنجامنەداوە، پێشتریش بەهۆی بانگەشەی هەڵبژاردن و بەوتەی خۆیان بۆ ئەوەی موزایەدە نەكرێت، بۆیە كۆبوونەوەكان ڕاگیراوە”.

بۆیە پەرلەمانتارەكەی گۆڕان دەڵێت، دوای بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەكان هیچ بیانوویەك نەماوە بۆ دەستپێنەكردنەوەی كۆبوونەوەكان و ئەوەی ئێستاش دەكرێت پێشێلكردنی پەیڕەوی ناوخۆیە.

ئەو پەرلەمانتارە وتیشی، “تائێستا دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان هۆكاری دەستپێنەكردنەوەی كۆبوونەوەكانی بە پەرلەمانتاران نەوتووە و ئێمەش نازانین بۆچی دانیشتنەكان پەكخراون”، لەكاتێكدا هەر بەوتەی پەرلەمانتارەكە، كۆمەڵێك پرسی گرنگ هەن كە پەیوەندییان بە ژیانی خەڵكەوە هەیە و پێویستە پەرلەمان گفتوگۆیان لەبارەوە بكات.

بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان، دەبێت هەفتانە یەك كۆبوونەوەی پەرلەمان ئەنجامبدرێت، بەڵام پەرلەمانی كوردستان لە ڕۆژی 7/9ــوە كۆتا كۆبوونەوەی ئەنجامداوە و تائێستا هیچ كۆبوونەوەی دیكەی نەكردووە.

لەئێستادا ژمارەی یاسایی پەرلەمانتاران داوای بانگهێشتكردنی وەزیری سامانەسروشتییەكانی هەرێمی كوردستانیان كردووە، بۆ ڕوونكردنەوە و تاوتوێكردن و چارەسەركردنی گرانبوونی نرخی سوتەمەنییەكان، دیارنییە كەی كۆبوونەوەكە ئەنجامدەدرێت.

بابەتی پێشتر

كۆریای باشوور لە ناردنی یەكەم مووشەك بۆ بۆشایی ئاسمان شكستیهێنا

بابەتی دواتر

سەرەڕای ڤاکسین.. ناگیلسمان بەهۆی کۆرۆناوە بەشداریی چوار یاری ناکات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رۆژێك پشوو راگەیەندرا

رۆژێكی هەفتەی داهاتوو دەبێتە پشوو و سەرجەم دامودەزگاكان دەگرێتەوە. بەپێی رۆژژمێری فەرمیی حكومەتی هەرێمی كوردستان رۆژی یەكشەممەی داهاتوو…
Total
0
Share