ئێران باس لە دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکانی ڤیەننا دەکات و ئەوروپا ڕەتیدەکاتەوە

سەعید خەتیبزادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئیران ڕایگەیاند لەچەند ڕۆژی داهاتوودا گفتوگۆکانی ڤیەننا سەبارەت بە پرسی ئەتۆمی دەستپێدەکەنەوە، وتەبێژی یەکێتیی ئەوروپاش ڕەتیدەکاتەوە.

ئاژانسی فرانس پرێز لەزاری وتەبێژی کاروباری دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا بڵاویکردەوە، بەدوری دەزانن لە ڕۆژی پێنج شەممەدا هیچ دیدارێک لەگەڵ ئێراندا ئەنجام بدرێت لە برۆکسل سەبارەت بە گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی.

نەبیلە مەسرالی وتی، “ڕۆژی پێنجشەممە هیچ دیدارێک ئەنجامنادرێت، تائێستا نازانین گفتوگۆکان کەی و چۆن دەستپێدەکەنەوە”.

کەمێک بەر لە لێدوانەکانی وتەبێژی یەکێتیی ئەوروپا، سەعید خەتیبزادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، “پێویستە کات بەفیڕۆنەدەین بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستەکان سەبارەت بە پرسی ئەتۆمی”.

لەلایەکی دیکەوە دوو ئەندامی ئەنجومەنی شورای ئێران ئاشکرایانکرد، “بڕیارە لەم هەفتەیەدا دانوستانەکان لە برۆکسل لەگەڵ وڵاتانی ئەندامی ڕێککەوتنی ئەتۆمی دەستپێبکەنەوە”.

هەر ئەمڕۆ دووشەممە جۆزێف بۆرێل بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا ڕایگەیاند، هیوادارن لەماوەیەکی نزیکدا وڵاتانی ئەوروپا و ئێران لەبارەی ئەو پرسەوە گفتوگۆکان دەستپێبکەنەوە، بەڵام هیچ بڕیارێک نییە لەبارەی کۆبوونەوەیان ڕۆژی پێنجشەممە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆک ئەرکانی گشتیی ڕووسیا ئەگەرەکانی سەرهەڵدانی جەنگی جیهانی هەڵدەسەنگێنێت

سەرۆک ئەرکانی گشتیی سوپای ڕووسیا، جەنەراڵ ڤالێری گیراسیمۆڤ، سێشەممە ١٧ی دیسەمبەری ٢٠١٩، لەگەڵ چاودێرە سەربازییە بیانییەکان لەسەر هەندێک…
زیاتر ببینە

گۆتیرێش بۆ گۆڕانی ئاووهەوا داوای 100 ملیار دۆلار لە وڵاتانی دەوڵەمەند دەكات

ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان داوادەكات وڵاتانی دەوڵەمەند پابەندییەكەیان جێبەجێ بكەن دەربارەی تەرخانكراوی دارایی بۆ هاریكاریی وڵاتانی هەژار لە…
Total
0
Share