ڕیزبەندیی جیهان.. فێدرەر لە ڕیزبەندیی 10 باشترینەکەدا نەما

ئەفسانەی تێنسی سەرزەوی، ڕۆجێ فێدرەر لە ڕیزبەندیی باشترین 10 یاریزانی جیهان دوورخرایەوە.

دوای کۆتاییهاتنی پاڵەوانێتی ئیندیانا وێڵز و چنینەوەی ناسناوەکە لەلایەن کامیرۆن نوری، ڕۆجێ فێدرەری ئەفسانەی سویسری پێگەی خۆی لەدەستدا و بۆ پلەی 11 دابەزی.

ئەفسانەکە بەهۆی ئەنجامدانی نەشتەرگەری لە ئەژنۆیدا نەیتوانی بەشداریی ئیندیانا بکات، ئەوەش 480 خاڵی لە یاریزانەکە داشکاند، لەبەرامبەردا هۆبێرت هۆرکاشی پۆڵەندی بە گەیشتنی بە قۆناغی نیوەی کۆتایی توانی بۆ پلەی دەیەمی ڕیزبەندیی یاریزانە پڕۆفیشناڵە جیهانییەکان بازبدات.

نوێترین ڕیزبەندی یاریزانانی بواری تێنسی سەرزەوی:

  1. نۆڤاک جۆکۆڤیچ 11430 خاڵ
  2. دانیێل میدڤیدێڤ 9630
  3. ستیفانۆس تسیتسیباس 7995
  4. ئەلیکساندەر زڤیرێڤ 6930
  5. ڕافائێل نادال 5613
  6. ئەندرێ ڕوبلێڤ 5560
  7. ماتیۆ بیریتینی 4858
  8. دۆمینیک تیم 3815
  9. کاسپەر ڕوود 3615
  10. هوبێرت هورکاش 3378
بابەتی پێشتر

توركیا بە كڕینی فڕۆكەی ڕوسی هەڕەشە لە ئەمریكا دەكات

بابەتی دواتر

ڕۆژنامەكان گرنگی بەئەنجامەكانی هەڵبژاردن دەدەن<BR> عێراق پێویستی بەپێداچوونەوە بەشێوازی دیموكراسیدا هەیە؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پاریس بۆ فرۆشتن

ناسڕ خلێفیی سەرۆکی یانەی پاریس سان جێرمان، بڕیاریداوە بەشێک لە پشکەکانی یانەکە بفرۆشێت. لە چاوپێکەوتنێکدا خلێفی بە “فاینانشیال…
Total
0
Share