لیرەی توركی دابەزینێكی دیكەی پێوانەیی تۆماركرد

بۆ كەمترین ئاست و بۆ سێیەم جار لەسەریەك ژمارەی پێوانەیی تۆماركرد

لیرەی توركی بۆ ئاستێكی پێوانەیی دابەزیی و گەیشتە 9.18 بەرامبەر دۆلارێكی ئەمریكی ئەمەش دوای دەستپێكێشانەوەی ژمارەیەك بەرپرسی بانكی ناوەندی لەلایەن ئەردۆغان-ەوە.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆكی توركیا لە كاتژمێرەكانی یەكەمی ئەمڕۆدا بڕیارێكی دەركرد دەربارەی دەستپێكێشانەوەی سێ بەرپرسی بانكی ناوەندی و دامەزراندنی دووی دیكە.

بڕیارەكە هەریەك لە سەمیج تومان و ئۆگور نامق كوچك، جێگرانی سەرۆكی بانك و عەبدوڵا یافاش، ئەندامی ئەنجومەنی سیاسەتە نەختینەكانی گرتووەتەوە، كە ئەمەی دواییان پێنج مانگە لەو پۆستەدا دانراوە.

هەر بەپێی بڕیارەكە تەها چاناق، وەك جێگری سەرۆكی بانكی ناوەندی و یوسف تونا، وەك ئەندامی ئەنجومەنی سیاسەتی نەختینە دیاریكراون.

بەڵام بڕیارەكە بووە هۆی دابەزینی بەهای لیرەی توركی بۆ كەمترین ئاست و بۆ سێیەم جار لەسەریەك ژمارەی پێوانەیی تۆماركرد و 9.18 لیرەی بەرامبەر هەر دۆلارێك تێپەڕاند.

مانگی ڕابردوو بانكی ناوەندیی توركیا نرخی سەرەكیی سودی لە 19%ەوە بۆ 18% كەمكردەوە، سەرەڕای بەرزبوونەوەی هەڵاوسانی ساڵانە بۆ نزیكەی 20% لە هەنگاوێكدا كە شارەزایان بە بەڵگەیەكی نوێی دەستێوەردانی سیاسی ئەردۆغان-یان ناوبرد.

بابەتی پێشتر

كۆمسیۆن: ئەنجامەكانی هەڵبژاردن ئەگەری گۆڕانیان هەیە

بابەتی دواتر

لە نەرویج تاوانبارێك پێنج هاوڵاتیی بە تیروكەوان كوشت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عێراق.. فرۆشتنی بەرهەمە نەوتییەکان لە رێگەی پارەدانی ئەلیکترۆنییەوە 2 ترلیۆن دیناری تێپەڕاند

بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکانی عێراق رایگەیاند، فرۆشی ناوخۆیی لە رێگەی سیستمی پارەدانی ئەلیکترۆنییەوە لە ماوەی نیوەی…
Total
0
Share