بۆ سێیەم هەفتە لەسەریەک نەوت لە دابەزین بەردەوامە

بۆ سێیەم هەفتە لەسەر یەک بەهای بەرمیلێک نەوت بەردەوامە لە دابەزین، گرژییە سیاسییەکان نێوان ئەمریکا و چین هۆکاری سەرەکییە.

ئێستا، بەهای بەرمیلێک نەوتی برێنت بە 60 دۆلار 99 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، هاوکات بەرمیلێک نەوتی سووکی تەکساس بە 57 دۆلار 36 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

بەگوێرەی پێگەی بلوومبێرگی ئەمریکی، بازرگانان و وەبەرهێنەران نادڵنیان لە پلانەکانی کۆمەڵەی ئۆپێک بۆ مانگی داهاتوو، ترسی بازرگانانیش لە پلان و ئەگەری زیادخستنەڕووی نەوتە لەلایەن کۆمەڵەکەوە، لەلایەکی دیکەشەوە گرژییە بازرگانییەکانی نێوان ئەمریکا و چین، بوونەتە هۆکارێکی سەرەکیی بۆ دابەزینی بەهای نەوت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی عێراق: ڕێکارەکانی ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی عێراق ئاشکرایدەکات، دەستکرا بە ڕێکارەکانی ناردنی مووچەی مانگی حوزەیران. سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی عێراق…
Total
0
Share