پاش وتارەکەی ترەمپ؛ گۆڕانکاریی بەسەر نرخی زێڕدا هات

پاش ئەوەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ دۆناڵد ترمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی ئۆپراسیۆنەکەیان بۆسەر ئـ.ـێران زانیاریی نوێی ئاشکراکرد؛ نرخی زێڕ گۆڕانکاریی بەخۆیەوە بینی.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە وتارێکدا سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووکانی ئەمریکا زانیاریی نوێی لەسەر ئۆپراسیۆنەکەیان لە ئـ.ـێران ئاشکراکرد و هەر پاش وتارەکەشی نرخی هەر ئۆنسەیەکی زێڕ نزیکەی 100 دۆلار دابەزی.

هەروەها، لە ئێستا نرخی ئۆنسەیەکی زێڕ بە چوار هەزار و 668 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنتیش دوو دۆلار و 15 سەنت بەرزبووەتەوە.

پێشتریش، نرخی زێڕ، زیو و نەوت و دۆلاریش بەهۆی کێشمەکێشمەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جەنگی ئەمریکا- ئیسڕائل/ئێران، ناجێگیریی بەخۆیەوە بینیوە و لە ئێستاشدا بەهۆی وتارەکانی ترەمپ و خواستی بەردەوام لەسەر نەوت و زێڕ و زیو ئەم ناجێگیرییە بەردەوامی هەیە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی پێشمەرگە: هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان دابەشدەکرێت

وەزارەتی پیشمەرگە رایگەیاند، “رۆژی سێشەممە، هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی سێ دابەشدەکرێت”. وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێم بڵاویکردەوە، “هاوکاریی…
Total
0
Share