هەمیشە پێدەکەنێت.. چ شتێک وا لە کانتی دەکات توڕەبێت؟

نگۆلۆ کانتی ئەستێرەی فەرەنسی یانەی چێڵسی یەکێکە لە شەرمنترین یاریزانەکان، هەمیشە زەردەخەنە لەسەر لێوەکانیەتی، بەڵام وا دیارە هەندێجاریش توڕەدەبێت.

ئۆلیڤیێ جیرو، هێرشبەری فەرەنسی-ی ئەی سی میلان، بەشێک لە کەسایەتیی نگۆلۆ کانتی هاونیشتمانی ئاشکرادەکات.

جیرو بە “تۆك سپۆرت” دەڵێت، “من هەمیشە داوای لێدەکەم یاری سکرابل-م لەگەڵدا بکات، بە دڵنیاییەوە من لەو باشترم، زۆر باشترم”.

هەروەها دەڵێت، “کانتی کەسێکی پێکەنیناویە، پیاوێکی ناوازەیە و ڕقی لە دۆڕانە، بۆ ئەوەی بردنەوە بەدەستبهێنێت هەموو شتێک دەکات، ئەوەش مۆرکێکی کۆمیدی پێداوە”.

لەبارەی یاریکردن و توڕەبوونی ڕەشئەسمەرەکەوە، دەڵێت، “هەرگیز کۆڵنادات، لە ڕووبەڕووبوونەوەکاندا هەوڵدەدات جار لەدوای جار باشتر دەرکەوێت، لە دەرەوەی یاریگا ڕقی لە دۆڕاندنە و شکستهێنان توڕەیدەکات، زەردەخەنە لەبیردەکات و توڕەدەبێت”.

کانتی ئەستێرەی هێڵی ناوەندی فەرەنسا، لە پێکان گەڕاوەتەوە و بەشداریی ڕاهێنانەکانی یانەی چێڵسی دەکاتەوە.

بابەتی پێشتر

جڤاتی نیشتمانی: خانەی ڕاپەڕاندن بەرپرسیارێتییەكەیان لەئەستۆگرت

بابەتی دواتر

كۆمسیۆن: ئەنجامەكانی هەڵبژاردن ئەگەری گۆڕانیان هەیە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نێردەی ڕیاڵ مەدرید لە ئەڵمانیا-یە

ڕیاڵ مەدرید هەنگاوەکانی بۆ گواستنەوەی جوود بێلینگهامی ئینگلیزی و ئەستێرەی یانەی بوروسیا دۆرتمۆند دەستپێکرد. بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست…
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) به‌رشلۆنه‌ به‌ بردنه‌وه‌ له‌ ڤالێنسیا ناوازه‌ ده‌رکه‌وت و هانده‌رانی ئاشتکرده‌وه‌

یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ له‌ چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی نۆیه‌می لالیگا، بردنه‌وه‌یه‌کی به‌هێز و گرنگی به‌رامبه‌ر ڤالێنسیا تۆمارکرد. ئه‌مشه‌و یه‌کشه‌ممه‌، یانه‌ی…
Total
0
Share