سیمیۆنی.. باشترین ڕاهێنەرەی دەیەی ڕابردوو و پیاوی قازانجی گەورە

دیێگۆ سیمیۆنی لە هەردوو ڕووی دارایی و هونەرییەوە گەورەترین سوودی بە ئەتلەتیکۆ مەدرید گەیاندووە

ڕاهێنەری یانەی ئەتلەتیکۆ مەدریدی ئیسپانی، دیێگۆ سیمیۆنی لەلایەن لیژنەی مێژوو و داتاکانی سەر بە فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان وەک باشترین ڕاهێنەری دەیەی ڕابردووی تۆپی پێ دیاریکرا.

خەڵاتەکە بۆ سەرکێشەکەی ئەرجەنتین پاڵپشتییەکی گەورەیە، پێش گواردیۆلا و کلۆپ و زێدان و چەندین ڕاهێنەری دیکەی دەخات بەتایبەت لە ئێستادا، کە یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید لە کێبڕکێیەکی بەهێزدایە بۆ چنینەوەی نازناوی لالیگا و چامپیۆنزلیگ.

بەپێی داتاکان، دیێگۆ 502 یاری لەسەر کورسی ڕاهێنەری “ڕۆخی بلانکۆس” دانیشتووە، 302 بردنەوە و 118 یەکسانبوون و 82 دۆڕاندنی تۆمارکردووە، نێوەندی ڕێژەی بردنەوەکانی لەسەدا 60 بووە، لە دەیەی ڕابردوو ئەتلەتیکۆی بەرەو نازناوی 2014ی لالیگا بردووە بۆ یەکەمجار لە دوای 1996وە، جامی ئیسپانیا 2013 و سوپەری ئیسپانیای بەدەستهێناوە و چوارجار یانەکەی گەیاندووەتە فاینەڵی پاڵەوانێتیە ئەوروپیەکان، لە ساڵانی 2012 و 2018 نازناوەکانی جامی ئەوروپا و دوو سوپەری ئەوروپی چنیوەتەوە و لە ساڵانی 2014 و 2016دا فاینەڵی چامپیۆنزلیگی دۆڕاندووە.

ئەتلەتیکۆ لە ڕابردوودا یانەیەک بوو بەهیچ شێوەیەک چاوەڕوانی ڕاهێنەرانی نەدەکرد و دووردەخرانەوە، بەڵام پەیوەندی نێوان یانەکە و سیمیۆنی گەیشتووەتە ئاستێک جیابوونەوە نزیکی مەحاڵە.

ناوێکی گەورەی بە ئەتلەتی بەخشیوە

ئەتلەتی یانەیەکی زەبەلاحی ئەوروپی نەبووە، بەڵام لە دوای پەیوەندیکردنی سیمیۆنی و دەستبەکاربوونی وەک ڕاهێنەر هەموو شتێک گۆڕانکاری بەسەردا هات.

بەهۆی کەسایەتی سیمیۆنی و ڕوحیەتی سەرکەوتنیەوە توانیویەتی قەناعەت بە چەندین یاریزانی گەورە و زەنگۆڵەداربکات لە پێکهاتەکانیدا یاریبکەن، تەنانەت لە ئێستادا نرخی پێکهاتەکەی 870 ملیۆن دۆلارە.

سیمیۆنی ڕێژەی سەرکەوتنەکانی لەگەڵ ئەتلەتیکۆ مەدرید لەسەدا 60 بووە

لەسەر ئاستی بۆرسە و بایەخی گشتی یانە، ئەتلەتیکۆ نرخی گەیشتووەتە 953 ملیۆن دۆلار واتا نزیکی ملیارێک دۆلار.

کاریگەری سیمیۆنی وایکردووە لەلایەن ئیدارەی ئەتلەتیەوە بەهێزترین بۆندی پێشکەشبکرێت بە موچەی ساڵانە و داهاتی 49 ملیۆن دۆلار، بەوەش بووەتە گرانبەهاترینی لالیگا و جیهان و گەوهەری دانەبڕاوی واندا میترۆپۆلیتانۆ و کاریزمای بەهێزتر لە خودی یاریزانان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ئارسیناڵ دوای 14 ساڵ له‌ ئۆڵدترافۆرد بردنه‌وه‌ی به‌رانبه‌ر یونایتد تۆمارکرد

  ئه‌مشه‌و له‌ چوارچێوه‌ی روبه‌ڕوبوونه‌وه‌کانیئه‌مشه‌و له‌ چوارچێوه‌ی روبه‌ڕوبوونه‌وه‌کانی هه‌فته‌ی حه‌وتی خولی نایابی ئینگلیزی، یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد میوانداری ئارسیناڵی…
Total
0
Share