ژنان سیستمی كۆتایان تێپەڕاند

ئەمیندارێتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دەڵێت، 97 ژنەكاندید لە هەڵبژاردندا سەركەوتنیان بەدەستهێناوە و زۆرینەیان بەدەنگی خۆیان دەرچوون.

لە ڕاگەیەندراوێكدا ئەمیندارێتی گشتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوەكردووە، “ژمارەی ژنەكاندیدە دەرچووەكان لە سیستمی كۆتا زیاترن و 97 ژن توانیویانە سەركەوتن بەدەستبهێنن”.

هاوكات بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژنان لە ئەمیندارێتییەكە باسی لەوەكردووە، دەرچوونی ئەو ڕیژەیەی ژنان بەهۆی هەوڵ و چالاكیی خۆیانە، بۆیە دەڵێت، “دەتوانین بڵێین ئەمڕۆ سەركەوتنی ژنانە”.

ئاشكراشیكردووە، لەكۆی 97 ژنەكاندیدی دەرچوو 57یان بە دەنگی خۆیان دەرچوون، نەك سیستمی كۆتا.

لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەراندا عێراق بەسەر 83 بازنەدا دابەشكرابوو، لەهەربازنەیەك كۆتا بۆ ژنان دەستخرابوو، بەڵام ژنان ئەنجامی باشتریان بەدەستهێناوە و 97 ژنەكاندید دەرچوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نێچیرڤان بارزانی: پەیوەندییەكانی یەكێتی و پارتی لە جاران باشترە و شەڕی میدیایی كەمبووەتەوە و هیواداریشم هەر نەمێنێت

سەرۆكی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، پێویستە كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغداد لە چوارچێوەی دەستووردا چارەسەربكرێن و دەڵێت،” نامەیەكمان بۆ…
Total
0
Share