لە چوارچێوەی پڕۆژەیەکی هەمەلایەنەدا، ئانزۆ فاوندەیشن هاوکاریی زیاتری زانکۆی سلێمانی دەکات .
لە دیداری نێوان تۆڵە شێخ جەناب، سەرۆکی ڕێکخراوی ئانزۆ فاوندەیشن و پ.د. کۆسار محەمەد عەلی، سەرۆکی زانکۆی سلێمانی جەخت لە بەردەوامیی هاوکارییەکانی ئانزۆ فاوندەیشن بۆ زانکۆی سلێمانی کرایەوە.
ئەو هەنگاوە وەک پاڵپشتییەکی دیکە بۆ گەشەپێدانی زانکۆی سلێمانی و ڕەخساندنی زەمینەی گونجاوتر بۆ پرۆسەی خوێندن، سەیردەکرێت بە تایبەتی لە ڕێگەی پڕۆژەکانی نوژەنکردنەوە و بونیادنان و دروستکردنی ژێرخانی زانستییەوە.